به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوودا ۳۴۸ که‌س به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که و که‌جه‌که له پارێزگاکانی تورکیا ده‌ستگیر بوونه که زۆربه‌شیان له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په و به‌ده‌په‌ن.
له‌م ڕێژه‌یه ۷۰ که‌س له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کراوه، له مێرسین ۶۰ که‌س له مۆش ۳۶ و له ئزمیر ۳۵ که‌س.
دیکه‌ی ده‌ستگیرکراوه‌کان له شاره‌کانی شانلی ئۆرفا، بورسا، ئادانا، مه‌لاتیه، ئانتالیا، وان، کوچا عه‌لی و چوروم بوون. ئه‌م که‌سانه دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس دۆسیه‌کانیان ڕاده‌ستی دادگه ده‌کرێت.
Your Comment