به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ته‌له‌فزیۆنی سووریا، داعش بۆری ئاوی خواردنه‌وه‌ی حه‌ڵه‌بی پچڕی و ئێستا خه‌ڵکی ئه‌و شاره ئاویان پێ ناگات.
ئیداره‌ی پارێزگای حه‌ڵه‌ب و ڕێکخراوی ئاوی سووریا به هاوکاری مانگی سووری ئه‌م وڵاته له هه‌وڵ دان جارێکی دیکه ئاوه‌که به‌رده‌نه‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه ئاگربڕ له نێوان ده‌وڵه‌تی سووریا و گرووپه چه‌کداره‌کان له نیوه شه‌وی پێنج شه‌مه‌وه ڕاگه‌یێندراوه به‌ڵام داعش و به‌ره‌ی نوسره ناگرێته‌وه.
ڕیککه‌وتنی ئاگربڕ له ئه‌نقه‌ره واژۆ کراو و ڕووسیه وتورکیا جێبه‌جێ کردنیان ده‌ستبه‌ر کردووه.
Your Comment