به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ئێوارەی دوێنێ گروپی هەڵۆكانی ئازادی كوردستان (تاك) له ڕاگهیێندراوێکدا بەپرسیارێتی خۆی له تەقینەوەکانی شهوی یهکشهمهی ئهستهنبۆڵی ئاشکرا کرد.
شەوی یهکشهمه دوو تەقینەوەی بەهێز لەنزیك یاریگایەك لەناوەڕاستی شاری ئەستەنبوڵی توركیادا روویاندا که بهو هۆیهوه ۱۹۵ کهس کوژران و بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەكەی ئهو گرووپهدا هاتووه؛ "دوو هاوڕێی ئازامان لە كاتژمێر ۱۰:۳۰ خولەك خۆیان تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە ۱۰۰ پۆلیس كوژراون و سەدانی دیكەش برینداربوون."
لە راگەیەندراوەكەدا ناوی ئەو دوو كەسەی خۆیان تەقاندوەتەوە ئاشكرا نەكراون و ڕاگهیێندراوه که كە لەچەند رۆژی داهاتوودا ناسنامەكانیان بڵاودەكەنەوە.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هەڵۆكانی ئازادی كوردستان باس لەوەدەكەن كە هاوڵاتیانی توركیا ئامانجی راستەوخۆی ئەوان نینو ئەو چالاكییە بە وریاییەكی زۆرەوە ئەنجام دراوە.
هەڵۆكانی ئازادی كوردستان ناسراو بە تاك رێكخراوێكی چەكداری كوردی تورکیان که لەساڵی ۲۰۰۴ەوە دامەزراون، وەك خۆیان ئاماژەی پێ دەكەن ماوەیەك لەناو پارتی كرێكارانی كوردستاندا كاریان كردوە، بەڵام دواتر جیابوونەتەوە.
Your Comment