۹۹ ملیۆن منداڵان لە ۱۰ وڵاتی ئەفریقی و ئاسیایی مردوون

بە پێی لێکۆڵینەوەی تەندورستیی منداڵانی جیهان، ۶۰ لە سەدی ۹۹ملیۆن منداڵی ژێر ۵ ساڵی مردوو لە ساڵی ڕابردوو تەنیا لە ۱۰ وڵاتی ئەفریقی و ئاسیایی ڕاپۆرت کراوە. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆزە ڕەشە هۆکاری سەرەکی مەرگی منداڵان لە ۵ وڵاتە کە هەر هەموویان لە ئەفریقا دەژین: ئانگولا، کۆنگۆ، ئێتیۆپی، نیجێریا و تانزانیا.

لە بەنگلادیش، ئەندۆنیزیا، هێند و پاکستان هۆکاری مەرگ پێوەندی بە کێشەکانی بە جێماو لە لەدایک بوونی پێش وەختەوە هەیە کە ئاڵبەت سەرەکی ترین هۆکاری مەرگ لە ئاستی جیهان دێتە ئەژمار. لە چیندا، ناتەواوی لە کاتی لەدایک بووندا هۆکاری مەرکمگی زۆربەی منداڵان تا پێش ۵ ساڵەییە.

بە وتەی لێکۆڵەران، وڵاتانێک خراپترین کردەوەیان هەیە کە لە هەر ۱۰۰۰ لەدایک بوون زیاتر لە ۹۰ منداڵی ژێر ۵ ساڵ لەناو دەچن، بریتین لە ئانگۆلا، کۆماری ئەفریقای ناوەندی، چاد، مالی، نیجێریا، سەیر ئون و سوومالی.

گرووپی لێکۆڵەران دەڵێن خواردنی شیری دایک، دابین کردنی دەرمانی قۆزە ڕەشە، مالاریا و سک چوون و باشتر بوونی ئاو و فاڵاو لە مەرگی منداڵان لە مەرگی منداڵان پێشگری دەکات.

لێکۆڵەران تێگەیشتوون لە ئاستی دنیادا، ۴ ملیۆن منداڵی ژێر ۵ ساڵ لە ساڵی ۲۰۱۵  لە چاو ساڵی ۲۰۰۰ کەمتر گیانی خۆیان لە دەس داوە.

News Code 6619

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =