به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لمه‌یادین، فه‌رمانده‌ی هێزی حه‌شدی شه‌عبی عێراق جه‌ختی کرد له ئه‌گه‌ری پێویست بوون و داواکاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ده‌چینه ناو شاری موسڵیشه‌وه.
هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی ڕێکخراوی به‌در ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێویست بکات و حه‌یده‌ر عه‌بادی داوایان لێ بکات، ئه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌چنه نێو شاری موسڵیش.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که موسڵ شارێکی عێراقییه و هه‌رگیز مۆڵه‌ت به تورکیا ناده‌ن تاکوو له‌م شاره‌دا ده‌ستێوه‌ردان بکات.
عامری هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که شه‌ڕی موسڵ درێژه‌ی ده‌بێت و ئه‌و جۆره‌ی بڕێک که‌س بیری لێده‌که‌نه‌وه، کایه‌ی منداڵان نییه.
شایانی باسه که حه‌یده‌ر عه‌بادی، سهورۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ربه‌یانی ڕۆژی دووشه‌مه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به فه‌رمی ده‌ست پێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵی له ژێر ده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕاگه‌یاند.
Your Comment