AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٣ ١١:٥٣

پزشکیان: هیچ بڕیارێک لە وڵاتدا بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەری نادرێت

پزشکیان: هیچ بڕیارێک لە وڵاتدا بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەری نادرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هیچ بڕیارێک لە وڵاتدا لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بەبێ مۆڵەتی ڕێبەری  نادرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان بە ئاماژە بەوەی کە خەمی سەرەکی ئێمە ئەمڕۆ شەڕ و مووشەک و بۆردومان نییە، بەڵکوو پاراستنی ئاشتی و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی کۆمەڵگایە، ڕوونی کردەوە: سەرەڕای چەندین پرس و کێشە، خۆم لە خستنەڕووی زۆر بابەت دەپارێزم بۆ ئەوەی زەمینە بۆ دووبەرەکی و ناکۆکی دروست نەکەم. ئەمڕۆ پاراستنی یەکێتی و یەکگرتوویی نەتەوەیی زۆر گرنگترە لە پرسە سەربازی و ئەمنییەکان.

پزشکیان ڕوونی کردەوە: هیچ بڕیارێک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و بە بێ هەماهەنگی و ئیزنی ڕێبەری مەزن نادرێت و کاتێک بڕیارێک لە بواری دیپلۆماسییدا دەدرێت، پێویستە هەموو دامەزراوە و بزووتنەوەکان پشتیوانی لێ بکەن بۆ ئەوەی دەنگێکی تاک و یەکگرتوو لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ جیهان بگوازرێتەوە.

News ID 59564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha