AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٢ ١٣:٣٨

گامێشێک بە هۆی لێکچوونی لە ترامپ ناوبانگی جیهانیی دەرکردووە

گامێشێک بە هۆی لێکچوونی لە ترامپ ناوبانگی جیهانیی دەرکردووە

گامێشێک لە بەنگلادیش بە ناوی "دۆناڵد ترامپ" بە هۆی لێکچوونەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بووە جێی سەرنجی میدیاکان و جەماوەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گامێشێکی سپی لە بەنگلادیش بە ناوی "دۆناڵد ترامپ" بە هۆی هاوشێوەیی لەگەڵ قژی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بووەتە بابەتێکی گەرمی سۆشیال میدیا.

ئەمەش وایکردووە خەڵکێکی زۆر ڕوو لە کێڵگەکەی بکەن بۆ بینین و وێنەگرتن لەگەڵ گامێشەکە.

گامێشەکە لەلایەن زیائەدین مێریدە خاوەندارێتی دەکرێت. دەشڵێت، برا بچووکەکەی ناوی دۆناڵد ترامپی بۆ هەڵبژاردووە، بەهۆی لێکچوونی گامێشەکە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا.

بەکارهێنەرانی بەناوبانگی سۆشیال میدیا و بینەران و منداڵان ماوەی مانگێکە هەموو ڕۆژێک دەچنە کێڵگەی نارایانگەنج لە جەرگەی شاری داکای پایتەختی بەنگلادیش بۆ بینینی ئەو ئاژەڵە بەناوبانگە و وێنەی لەگەڵدا بگرن.

گامێشێک بە هۆی لێکچوونی لە ترامپ ناوبانگی جیهانیی دەرکردووە

گامێشێک بە هۆی لێکچوونی لە ترامپ ناوبانگی جیهانیی دەرکردووە

News ID 59556

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha