AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٢ ١٩:٤٩

تێپەڕینی کەشتی ئەمریکی بەناو گەرووی هورمزدا ​​درۆیە

تێپەڕینی کەشتی ئەمریکی بەناو گەرووی هورمزدا ​​درۆیە

بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاند: سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی و سیاسی ئێران ڕایگەیاند کە شکستێکی نوێ بۆ ئەمریکا لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمز ڕوویدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبەستنی دەستکەوتی ناواقیعی لە میدیاکاندا، بەرەوپێشبردنی سەرکەوتنی خەیاڵی و وەهمییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بە توندی هەواڵی تێپەڕبوونی کەشتییەکی ئەمریکی بە گەرووی هورمز ڕەتدەکاتەوە و بانگەشەی درۆی میدیاکانی نزیک لە کۆشکی سپی ئاماژەیە بۆ شکستێکی دیکە لەسەر زەوی.
ئەلمەیادین لە زاری ئەو بەرپرسە ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییە گوماناوییە بەلەمێک بووە کە بە هەوڵێکی زۆرەوە هەوڵیداوە بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕێت، بەڵام کاتێک ڕووبەڕووی گەمارۆی تەواو و هۆشدارییەکی توندی هێزەکانی ئێران بووەتەوە، ناچار بووە بگەڕێتەوە دواوە و ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە ئیدیعایانە لە ئەنجامی دۆمینۆی بەردەوامی شکستەکانی ئەمریکایە و بەشێکە لە هەوڵێک بۆ داڕشتنی دەستکەوتی درۆینە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی بازاڕی وزە.

News ID 59207

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha