بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر لە ١٢٥ هەزار یەکەی مەدەنی لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا زیانیان بەرکەوت
پیرحوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی لە زیانەکانی ناوچە مەدەنییەکانی دوای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا کرد و وتی: لە ماوەی ئەم هێرشانەدا ١٢٥ هەزار و ٦٣٠ یەکەی مەدەنی لە سەرتاسەری وڵاتدا زیانیان بەرکەوتووە.
لە کۆی گشتی ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە ٢٣ هەزار و ٥٠٠ یەکە پەیوەندییان بە ناوەندە بازرگانییەکان و شوێنی بازرگانی خەڵکەوە هەبووە.
٣٣٩ بنکەی پزیشکی کە بریتین لە نەخۆشخانە و دەرمانخانە و تاقیگە و بنکەی تەندروستی و ژووری فریاکەوتن لەم هێرشانەدا کەوتوونەتە بەر لێدان.
Your Comment