AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٠ ٠٩:٢٩

هێزی دەریایی سپا ڕێگای هاتوچۆ لە گەرووی هورموزی دیاری کرد

هێزی دەریایی سپا ڕێگای هاتوچۆ لە گەرووی هورموزی دیاری کرد

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی نەخشەی گەرووی هورمز ڕێگای بەدیل بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپا ڕایگەیاند: هەموو ئەو کەشتیانەی کە بەنیازن لە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، لێرەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە، بۆ پابەندبوون بە بنەماکانی سەلامەتی دەریایی و دوورکەوتنەوە لە ئەگەری پێکدادان لەگەڵ مینە دەریاییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی ئێران لە گەرووی هورمز، ڕێگای بەدیل بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورمز بگرنەبەر.

تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر، بەم شێوەیەی خوارەوە و بەپێی نەخشەی هاوپێچ جووڵە بکەن.

ڕێگای هاتنە ژوورەوە: لە دەریای عومانەوە بەرەو باکوور دوورگەی لارک و پاشان بەرەو کەنداوی فارس بەردەوام دەبێت. (هەمان نەخشە)

ڕێگای دەرچوون: لە کەنداوی فارسەوە و تێپەڕین لە باشووری دوورگەی لارک و بەردەوامبوون بەرەو دەریای عومان. (هەمان نەخشە)”

News ID 59168

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha