بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفدی دەوڵەتی ئێران بە ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهادەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە هێرشەکەی ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ سەر نووسینگەی رێبەری لە تاران، جەختی کرد کە ئەنجامدەران و فەرماندەران بەو تاوانە گەورە پەشیمان دەکەینەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ ئەم تاوانە گەورەیە هەرگیز بێ وەڵام نامێنێتەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی جیهانی ئیسلامی و شیعەدا دەکاتەوە.
خوێنی پاکی ئەم سەرکردە پلە باڵایە وەک کانییەک دەڕژێت و ستەم و تاوانکاری ئەمریکی- زایۆنیستی بنبڕ دەکات. ئەمجارەش بە هەموو هێز و ئیرادەمانەوە، بە پاڵپشتی نەتەوەی ئیسلامی و خەڵکی ئازادیخوازی جیهان، وا لە ئەنجامدەران و فەرماندەکانی ئەو تاوانە گەورەیە دەکەین پەشیمان بن.
Your Comment