بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە ساڵی 2024 چەندین جار دووپاتی کردەوە کە کۆتایی دەهێنێت بە شەڕە بێ کۆتاییەکان و بەڵێنی بە دەنگدەران دا کە یەکمایەتی ئەو بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکایە و نەک سەربزێوی دەرەکی. ئێستا هەمان سەرۆک کۆمار بە هەمان پێگەی کۆمەڵایەتیەوە، هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران دەکات. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە خواستی گرووپە شەڕخوازەکانی ترامپ لە بەرانبەر خواستی سەرەکی ڕای گشتی لە ئەمریکایە. لێکدانەوەی دوایین ڕاپرسیەکان لە ئەمریکا نیشانی دەدات کە خەڵکی ئەو وڵاتە دژی بژاردەی شەڕ لە دژی ئێرانن و ئەو دژایەتیە ئەوەندە قووڵە کە تەنانەت کۆماریخوازەکانیش دژی ئەو بڕیارەن.
بۆ تێگەییشتن لە قووڵایی دژایەتی خەڵکی ئەمریکا لەگەڵ شەڕ لە دژی ئێران بەسە ڕوانینێکمان بە ڕابردوو هەبێت. بە گوێرەی ڕاپرسیەکان دامەزراوەی گالوپ، کاتێک جۆرج بوش لە ساڵی 2003 هێرشی کردە سەر عێراق، سەدا 72 ی ئەمریکیەکان پاڵپشتیان لە شەڕ دەکرد. بانگەشەی بەربڵاوی حکومەتی بووش سەبارەت بە چەکی کۆمەڵکوژ و هەڕەشەکانی سەدام حسێن توانی ڕای گشتی ڕازی بە هێرش بکات. بەڵام ئێستا ترامپ ئەگەر بیەوێت شەڕێک لە دژی ئێران ڕێکبخات دۆخێکی نالەباری لە ناوخۆی وڵاتەکەی هەیە. نوێترین ڕاپرسیەکانی دامەزراوەی ئێس ئێس ئاراس و زانکۆی مرینلەند نیشانی دەدات تەنای سەدا 21ی ئەمریکیەکان پاڵپشتی لە ئەو هێرشە بۆ سەر ئێران دەکەن و سەدا 49 ی ئاشکرایانە دژایەتی دەکەن. 30 لەسەدیش ڕوانگەیەکی تایبەتیان نییە.
تەنانەت لە نێوان کۆماریخوازەکانیش کە کۆڵەکەی دەنگی ترامپە، کۆدەنگیەک بۆ شەڕ بوونی نییە. بە پێی ڕاپرسیەکان تەنیا 40 لەسەدی کۆماریخوازەکان پاڵپشتی لە شەڕ لە دژی ئێران دەکەن، لە حاڵێکدا کە 25 لەسەد دژایەت یو 35 لەسەدیش دوو دڵن.
ئەنجامی ڕاپرسیەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کاروباری گشتی ئاسۆشەیتێد پرێس کە لە فێڤریەی 2026 ئەنجام دراوە، نیشانی دەدات نزیک بە نیوەی گەورەساڵەکانی ئەمریکا واتا 48 لەسەد، زۆر نیگەرانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وەکوو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ وڵاتەکەیانن کە هەر ئەوە نیشانی دەدات کە ترساندن لە ئێران هەر لە نێو ئەمریکیەکاندا بوونی هەیە و ئەوان بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکەن. بەڵام خاڵی گرینگ ئەوەیە کە هەمان ڕاپرسی جەخت دەکات کە تەنیا نزیک بە 30 لەسەدی خەڵک متمانەیان بە ڕوانگەی ترامپ بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی، هەیە. زیاتر لە نیوەی لە ئەمریکیەکان تەنیا تۆزێک یان قەد بە ئەو لە ئەو بارەوە متمانەیان نییە.
ڕاپرسی ئێکۆنۆمیست و یوگاو کە لە کۆتایی جوون و سەرەتای فێڤریە ئەنجام درا، نیشانی دەدات کە 48 لەسەدی ئەمریکیەکان دژی هەوڵی سەربازی بۆ سەر ئێرانن و تەنیا 28 لەسەد لەسەر ئەو هێرشەن. واتا 72 لەسەدی خەڵکی ئەمریکا یان دژن یان ڕایەکیان نییە.
جگە لە ڕاپرسیەپان، کەسایەتیە بەرچاوەکانی بنکەی دەنگدانی دۆناڵد ترامپیش ئاشکرایانە دژایەتیان کردووە لەگەڵ هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران و بە گشتی هەر جۆرە سەربزێویەکی سەربازی دەرەکی. ستیڤ بنن، ڕاوێژکاری پێشووی ترامپ و لە نەژیاروانانی سەرەکی بزووتنەوەی ماگا، بە ئاشکرایانە ڕایگەیاند کە یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی ماگا دژایەتی لەگەڵ شەڕە بێ کۆتاییەکانە. هەروەها کەسانێک وەکوو تەیلۆر گرین نوێنەری کۆماریخواز و چارلی کرک دامەزرێنەری ڕێکخراوی گەنجانیی ڕاستی تورنینگ پۆینت دژایەتی خۆیانیان بە هۆکارەوە لەگەڵ شەڕ ڕاگەیاندووە.
ئەگەر ترامپ بە بێ لەبەرچاو گرتنی ڕای گشتی و هۆشدارییەکانی بنکە دەنگدانەکانی خۆی شەڕێک لە دژی ئێران دەست پێبکات، لەگەڵ یەکەم خەساری قورس و گەڕانەوەی تاوتی سەربازانی ئەمریکی بۆ ماڵەکانیان، شەپۆلێکی توڕەیی گشتی بەرەوڕوو دەبێتەوە.
بنکەی دەنگدانی ترامپ (ماگا) کە بە دروشمی نا بۆ شەڕ چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان، هەرگیز سەربزێویگەلێک کە بووە هۆی کوژرانی گەنجانی ئەمریکی نابەخشێت. ڕای گشتی کە ئەمڕۆ لە ڕاپرسیەکاندا دژایەتی خۆیان راگەیاندووە، لە ئەگەری روودانی شەڕ دەڕژنە سەر شەقامەکان و ترامپ بەرەوڕووی شەپۆلی نارەزایەتیەکان دەکاتەوە و لەوانەیە بیڕووخێنن.
لە پاڵ ئەو دۆخە ناوخۆییەی ئەمریکا، ئێران هۆشداریی داوە کە ئەم جارە هەر هێرشێک دەبێتە هۆی شەڕی ناوچەیی و هێرشبەران گورزی قورس دەخۆن.
Your Comment