AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٦ ١٧:١٠

ڕکابەری ئەورووپا و ڕووسیا بۆ نەوت و گازی سووریا لە سای بێدەسەڵاتیی کورد

ڕکابەری ئەورووپا و ڕووسیا بۆ نەوت و گازی سووریا لە سای بێدەسەڵاتیی کورد

بە چوونی هێزەکانی دەوڵەتی ئەحمەد شەرع بۆ کوردستانی سووریا و وەرگرتنەوە کێڵگە نەوتی و گازیەکان لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە جوونی 2026، دیمەشق دوای زیاتر لە دە ساڵ، لە کردەوەدا کۆنترۆڵی سەرچاوە هیدرۆکاربۆنیەکانی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە گرت. ئەو گۆڕانە، ڕێگای بووژانەوەی داهاتەکانی وزەی کردووەتەوە بە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکومەتی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع بە پێشڕەوی هێزەکانی هەسەدە، کۆنترۆڵی پارێزگاکانی دێرەزوور و ڕەقە و کێڵگە سەرەکیەکان لەوانە عومەر و دامەزراوە گازیەکانی کەنوکوی بەدەستەوە گرت. ئەمە یەکەم جارە لە کاتی دەسپێکی قەیرانی 2011 ەوە کە حکومەتی ناوەندی سەرچاوە گەورە نەوتی و گازیەکانیان وڵاتیان بەدەستەوە گرتووە.
بەم حاڵەوە، بوونی کۆمپانیا ڕۆژاواییەکان هێشتا خۆیان دەبوێرن. کۆمپانیا گەورە نەوتیەکان لە ئیستادا خۆیان لە سەرمایەدانەری ڕاستەوخۆ دەبوێرن. لە بەرانبەردا کۆمپانیاگەلێکی ئەمریکی لەوانە و بە پاڵپشتی سیاسی و ئەمنیەتی واشنتۆن، گفتوگۆگەلێکیان بۆ گەشە و دۆزینەوە لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی سووریا ئەنجام داوە.Chevron ConocoPhillips لەم نێوانەدا، ڕووسیا چالاکترین ئەکتەری دەرەکی ماوەتەوە. کۆمپانیای تات نەوت پێش ساڵی 2011 لە دێرەزوور بوو و لە ماوەی ساڵای شەڕیش لە ڕێگای تۆڕێک لە کۆمپانیا تایبەتەکانی نزیک لە مسکۆ، دزەی خۆی پاراستووە. مۆسکۆ دوای ڕووخانی ئەسەد، بە زیاد بوونەوەی هەناردەی نەوت و بەرهەمەکان، بۆشایی بازاڕیان پڕ کردەوە و پێگەی ئابووری خۆیانیان سەقامگیر کرد.
لە ئاستی باڵادا، سەرچاوەکانی وزەی سووریا ئیستا بووەتە مەیدانی ڕکابەری ڕووسیا و ڕۆژاوا. مۆسکۆ دوای پاراستنی دزەی ئابوور و سیاسی خۆیەتی، لە حاڵێکدا کە ئەکتەرە ڕۆژاواییەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگای سەرمایەدانەری وزە، سەقامگیری سیاسی و دزەی ئابووری درێژخایەنی خۆیان پێک بهێنن. بۆ دیمەشق، بەڕێوەبەرایەتی ئەو هاوکێشە و گۆڕینی سەرچاوە وەرگیراوەکان بە گەشەی سەقامگیری ئابووری، ئەزموونی سەرەکی سەردەمی دوای شەڕ دەبێت.

News ID 58567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha