بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ڕەوتی سەردانی شەوانە لە ئاستی ئامادەیی یەکێک لە یەکەکانی هێزە چەکدارەکان، بە ئاماژە بە بەرخۆدانی گەلی ئێران هەمبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا، لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک جەختی کرد.
ناوبراو وتی: گەلی ئێران لە بەرانبەر خووی دەستدرێژی و ستەمی ئەمریکا، لە ڕابردووەوە تا ئێستا خۆڕاگر وەستاوە و بەردەوام شکستی داوە. لەوانە لە شەڕی چەند ڕەهەندی و تیرۆریستی ئەم دواییە.
اوبراو بە جەخت لەسەر ئامادەیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: ئەوەی کە دوژمنانی ئەم گەلە، بەتایبەتی ئەمریکا، ئەبێ بیزانن ئەوەیە کە ئەنگێزەی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بۆ شەڕ هەمبەر دوژمن، هیچ کات وەکوو ئەمڕۆ نەبووە. خوێن خوازی ڕۆژی سێزدەیەم ماوەتەوە و بچووکترین هەڵە، دەستی ئێمە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئاوەڵایە. جیهان ڕواڵەتی جیاوازی ئێرانی بەهێز دەبینێت؛ ئەو کات هیچ ئەمریکیەک لە ئاسایشدا نابێت و ئاگری ناوچەکە، ئەمریکا و هاوڕێکانی لە خۆیدا دەسووتێنێت.
Your Comment