بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕش ، لە دیداری ئەمڕۆی لەگەڵ جەماوەرێکی زۆری خەڵک لە حوسێنییە (ر.ع)ی ئیمام خومەینی، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا وتی: کە هەندێک جار باسی شەڕ دەکەن و باسی فڕۆکە و کەشتی و هتد دەکەن، شتێکی نوێ نییە.
وتیشیان: لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکییەکان چەندین جار لە وتارەکانیاندا هەڕەشەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن؛ لەوانەش بژاردەی شەڕ.
زیادیشیان کرد کە ئێستا ئەم ئاغا (ترەمپ) بەهەمان شێوە بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەشتیمان هێناوە و... میللەتی ئێران نابێت بەم شتانە بترسێت، گەلی ئێران کاریگەری ئەو هەڕەشانە ناکەوێت.
ئەوەشیان وت کە ئێمە دەستپێشخەر نین و نامانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام میللەتی ئێران گورزێکی توند لە هەر کەسێک دەدات کە هێرش بکاتە سەریان و هەراسانیان بکات.
ڕێبەری ئاماژەیان دا بێگومان پێویستە ئەمریکییەکان بزانن ئەگەر شەڕێک دەستپێبکەن، ئەمجارە شەڕێکی ناوچەیی دەبێت.
وتیشیان: فیتنەی ئەم دواییە وەک کودەتا بوو، بێگومان کودەتاکە سەرکوت کرا. ئامانجیان لەناوبردنی ناوەندە هەستیار و کاریگەرەکان بوو لە ئیدارەی وڵاتدا و هەر بەو هۆیەشەوە هێرشیان کردە سەر پۆلیس و ناوەندە حکومییەکان و ناوەندەکانی سوپای پاسداران و بانکەکان و مزگەوتەکان و قورئانیان سووتاند. هێرشیان کردە سەر ئەو ناوەندانەی کە وڵات بەڕێوەدەبەن. ئەمە وەک کودەتایەک بوو.
Your Comment