AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٤ ١٧:١٢

قاڵیباف: ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوو ڕۆژ شکستیان هێنا

قاڵیباف: ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوو ڕۆژ شکستیان هێنا

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وێڕای نرخاندنی هەوڵی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شەڕی 12 ڕۆژە و بشێوییە تیرۆریستییەکانی ئەمدواییەدا، وتی: ڕژیمی زایۆبی و ئەمریکا لە کەمتر لە 48 کاتژمێردا لە ئاژاوەگێڕیی داعشی‌ئاسایاندا شکستیان هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی دەزگای یاسادانەریی ئێران، وێڕای نرخاندنی هەوڵی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شەڕی 12 ڕۆژە و بشێوییە تیرۆریستییەکانی ئەمدواییەدا، وتی: شەڕی تیرۆریستیی ئەمدواییە بە شێوەی داعشی و بەدەستی بێ‌نیشتمانان، بێ‌دینان و بێ‌ڕەزایان ئەنجام درا.

وتیشی: ڕژیمی زایۆنی هەر وەک هەڵمەتی پەیجێرەکان، لە ئێرانیشدا هاوکات بە ڕێکخراوە تیرۆریستان لە شارە جۆراوجۆرەکاندا دەستی دایە هەڵمەتی تیرۆریستی، بەڵام بە هەوڵی هێزی ئەمنی و بەرگری لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر، بەرەوڕووی شکستێکی قورستر لە شەڕی 12 ڕۆژە بوونەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختیشی کرد: سپا قەڵغانی شکست‌نەهێنی مەیدانی ئەمنی، سەربازی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی وڵاتە و ئەگەر زیانێک بە خەڵکی بگات، بۆ برینەکانی خەڵکی مەرهەمە و هاوکات گورزێکی کوشەندەیە لە دژی دوژمنان، وەک لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەدا دیتمان.

News ID 58415

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha