AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٣٠ ٠٩:٥١

3 هۆکاری ستراتژیکی کشانەوەی ترامپ لە هێرشکردنە سەر ئێران

3 هۆکاری ستراتژیکی کشانەوەی ترامپ لە هێرشکردنە سەر ئێران

ژینڕاڵێکی ڕژیمی زایۆنی لە یادداشتێکدا هۆکارە ڕاستەقینەکانی هەڵوەشانەوەی هەڵمەت و هێرشی پاگەندەیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی ئێرانی شی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق بریک، ژینڕاڵی خانەنشینی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لەبارەی هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هێرش‌کردنە سەر ئێران، نووسی: بڕیاری ترامپ بۆ دواخستن یان هەڵوەشانەوەی هێرشی سەربازیی لە دژی ئێران، تەنیا بە هۆی گومانەکان نییە، بەڵکوو لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی وردبینانە و بیرلێ‌كراوەی مەترسییەکان هەمبەر بە بەرژەوەندییەکانە و لەمناوە ترامپ بە داکۆکیی لە "لەیەکامەیەتی‌بوونی ئەمریکا"، سێ هۆکاری گرینگی لە بڕیارەکەیدا ڕەچاو گرتووە:

1. تەنگەژەی هێزی ئاسمانی و گۆڕینی نیزام

تارامپ باش دەزانێت کە تەنانەت هێزی ئاسمانیی بەهێزیش ناتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانێکی سیاسیی قووڵ و پاوەجێ. مێژووی شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین نیشان دەدا کە ڕەنگە هێرشی ئاسمانی ژێرخانەکان لەناو ببات، بەلام زۆرتر خەڵکی لە دژی "هێرشی بیانی" یەکگرتوو و یەکڕیز دەکات. ئەو دەزانێت کە ڕووخانی نیزام تەنیا لە ناوخۆی ئێران، لە ڕێگەی نائارامییە ناوخۆییەکان، گوشاری ئابووری و ڕابوونەوەی خەڵکی مومکینە. هەر وەک ل دوو حەوتەی ڕابردوودا بینیمان، ناڕەزایەتیی خەڵکی بەخێڕایی دامرکاوە. هێرشێکی سەربازی ڕەنگە ببێتە هۆی دەمبەست‌کردنی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و شەرعییەتی‌بەخشینی نوێ بە نیزامی ئێران.

2. نیگەرانی بوو شەڕێکی ناوچەیی بەربڵاو

هەر بڕیارێک بۆ هێرش لە دژی ئێران، بەستراوەتەوە بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی بەربڵاو و ترامپ نیگەرانە کە هەر هەڵمەتێکی سەربازی دژی ئێران، دزە بکاتە عێراق، لوبنان، سووریا، ئیسرائیل و کەنداوی فارس و ئەو وڵاتانەش تێوەگلێنێت و ئەمریکا تووشی ببێ بە تووشی شەڕێکی درێژخایەن و بێ‌کۆتایی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. سناریۆیەکی لەو چەشنە، بەڵێنیی سەرەکی ترامپ بە دەنگدەرانی سەبارەت بە پێشگریی لە شەڕی نوێ، پێشێل دەکا و تێچووی مرۆیی و ماڵیی قورس دەسەپێنێت و پێگەی نێودەوڵەتیی ئەو لاواز دەکات.

3. سیاسەتی ناوخۆیی، هەڵبژاردنی میان‌دەورە و ڕەوتی لێپرسێنەو

ڕەهەندە ناوخۆییەکان، دەورێکی گرینگیان لە بڕیاردانەکانی کۆشکی سپیدا هەیە. بە ئاوڕدانەوە لە هەڵبژاردنەکانی میان‌دەورەیی کۆنگریسی، ترامپ دەزانێت کە دۆڕاندنی لانی‌زۆری لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئامرازگەلی یاسایی بۆ دەسپێکی ڕەوتی لێپرسینەوەی لە لایەن حزبی دیموکرات دابین دەکات. شۆکی ئەمنی یان ئابووری، وەک بەرزبوونەوی بەرچاوی نرخی نەوت بە هۆی شەڕ، ئەگەری ئەوە هەیە کە دەنگە بی‌لایەنەکان بە ئاراستەی دیموکراتەکان ببات و بناغەی پاڵپشتیی لاواز بکات و ئەمەش دەتوانێ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بێت بۆ درێژەی خولی سەرۆک کۆماریی.

شەرعیەت لە بەرامبەر مانەوەدا

ترامپ لە کاتی هەڵسەنگاندنی داتاکاندا، تێدەگات کە هێرش بۆ سەر ئێران مەترسییەکی سیاسی و ستراتژیکیی گەورەی بەدواوەیە. ئەگەر پێشبینییە نەرێنییەکان وەدی بێن، پێگەی ئەو لە جیهان و ئەمریکا بە ڕادەیەکی زۆر زیان دەبینێت و ئەگەری ئەوەش هەیە کە تەنانەت بەر لە کۆتایی خولی سەرۆک کۆماریی، دەسەڵاتی لەدەست بدات.

کەواتە ترامپ لە نێوان بژێرەکاندا، بۆ نەکەوتنە داوی پڕۆسەی لێپرسینەوە یان لەدەستدانی پۆستی سەرۆک‌کۆماریی، لەدەستدانی شەرعییەتی کاتیی هەڵدەبژێرێت، چونکە ئەم بژێرەیان جێی قەرەبووە و لە ڕێگەی کەمپەینی میدیایی کارا یان دەسکەوتی ئابوورییەوە، پاساو دەدرێت، بەڵام لێپرسینەوە یان لەدەستدانی هێز، خاڵێکی بێ‌گەڕانەوەیە.

News ID 58352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha