بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو موحەمەد جۆلانی سەرۆک کۆماری خۆسەپێنەری سووریا ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا و تێکەڵ بوونی ئەم هێزانە بۆ ناو سوپای سووریای واژۆ کرد
وردەکاری ڕێککەوتنەکەی کۆبانی و جۆلانی:
ئاگربڕی گشتگیر و بەپەلە لە هەموو بەرەکانی شەڕی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سوپای جۆلانی
پاشەکشێ هەموو ڕێکخراوە سەربازییەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فرات وەک هەنگاوی یەکەم بۆ جێگیربوونەوەی دووبارە.
ڕادەست کردنی بەژەلە و تەواوی پارێزگاکانی دەیرزوور و ڕەقە بە ڕژێمی جۆلانی.
تێکەڵ بوونیمسەرجەم ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە پارێزگای حەسەکە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی ڕژێمی جۆلانی.
ڕژێمی جۆلانی کۆنتڕۆڵی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکان بە دەستەوە دەگرێت و پاراستنیان بە هێزێکی ڕێک و پێک دەسپێردرێت.
لەم ڕێککەوتنەدا جەخت کراوەتە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەستەبەری یاسایی مافی کوردانی سووریا.
لە کۆتایی ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە بەرەنگاریی هەر چەشنە دابەش کردنی سووریا و پاشماوەکانی ڕگحکوومەتی پێشووی سووری ببنەوە.
Your Comment