AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٩ ١٦:١٤

تورکیا لەساڵی 2026دا چی بەسەر دێت؟

تورکیا لەساڵی 2026دا چی بەسەر دێت؟

گۆڤاری ڕیکاپ بەپێی گفتوگۆ لەگەڵ کارناسان و توێژەرانی ناسراوەی بواری تورکیا، هەوڵی داوە وێنایەک لە تورکیا لە ساڵی 2026 ئاراستەی بکات و دەنووسێ: 2026 بۆ تورکیا ساڵێکی پڕ ئاستەنگ و ململانێ دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: گرووپێک لە شرۆڤەکاران و توێژەرانی ناسراوەی بواری تورکیا لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری ڕیکاپ، لایان وایە کە ساڵی 2026 بۆ تورکیا نەک ساڵی ڕکابەریی هەڵبژاردنەکان، بەڵکوو ساڵێکە بۆ ڕیزبەندیی دەسەڵات لە ناوخۆ، تەشەنەی ناکۆکییە ناوچییەکان و درێژەی گۆشارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دەبێت و داهاتووی سیاسیی تورکیا و پێگەی ناوچەیی لەو ساڵەدا وەرچەرخانێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت.

سیاسەتی ناوخۆیی؛ پاوەجێی دەسەڵات لەبری ڕکابەریی سیاسی

سرێن سێلڤین کورکماز(بنیاتنەری ڕێکخراوی ئەستەنبۆڵ): سەروەریی تورکیا لە ساڵی 2026 تەرکیزی خۆی نەک لەسەر ڕاکێشی دەنگی گشتی، بەڵکوو دەخاتە سەر "ئەندازیاریی مەیدانی سیاسەت" لە ڕێگەی ئامرازە یاسایی، ناوەندی و ئەمنییەکان و لەمناوە دۆسیەی یاسایی شارەوانیی ئەستەنبۆڵ و ئەکرەم ئیمام‌ئۆغڵو هەمیسان وەک گوشارێک بۆ سەر پارتی کۆماری گەل(جەهەپە) دەمێنێتەوە و بگرە گوشارەکان زەختتریش دەبێت. دیارە ئەم ڕەوتە بە ئامانجی داڕماندنی ڕێکخراوی ئۆپۆزیسیۆنی و سنووردارکردنی دەفرایەتی ڕکابەرییە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت. هاوکات پرسەکانی ڕیفۆڕمی یاسا، گۆڕانی شیمانەیی دەستوور و گفتوگۆکان لەبارەی پرسی کورد، کەلێنەکانی نێوان دەوڵەت و ئۆردووگای دژبەرانی قووڵتر دەکات.

کۆمەڵگای سیاسی؛ ناهێمنی و ڕەشبینیی گشتگیر

سدا دمیرئاڵپ(مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئیشیک): هەستی نادادپەروەری، ناهێمنی و ڕەشبینی کۆمەڵایەتی لە ساڵی 2026دا دەبێتە هێزی زاڵی سیاسیی ناوخۆیی؛ هەستێک کە چیتر تایبەتی دەنگدەرانی ئۆپۆزیسیۆنەکان نییە و بەشێک لە لایەنگرانی دەوڵەتیش تێوە دەگلێنێت. دیارە ئەو فەزایە سیاسەت زیاتر لە جاران بە ئاراستەی بەرەنگاری لە نێوان "ڕێبەری بەهێز" و "کۆمەڵگای پەرتەوازە و نامتمانە"دا دەبات؛ ڕیوایەتێک کە هەم پێگەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تۆکمە دەکات و هەمیش ئۆپۆزیسیۆن ناچار لە گەڕان بەدوای کەسایەتییەکی بەهێز و بەرامبەردا دەبات و لەو دۆخەدا پرسی جێ‌نشینی لە ئاکپارتی پڕڕەنگتر دەبێت.

حزب و هەڵبژاردنەکان؛ ئامادەسازی بۆ سناریۆگەلی پێشوەخت

بێرک ئەسەن(مامۆستای زانکۆی سابانجی): دەولەتی تورکیا لە ساڵی داهاتوودا هەوڵ دەدا بە پاوەجێی ڕێژەیی ئابووری و پلانی پرسە یاساییەکان، ڕێگە بۆ بەربژێریی دووبارەی ئەردۆغان خۆش بکات. لە بەرامبەردا، ئۆپۆزیسیۆن ساڵی 2026 بە ساڵی ئامادەسازیی پێشوەختانە بۆ هەڵبژاردنە شیمانەییەکانی 2027 دەزانێت. لەمناوە سەسرکردایەتی ئۆزگۆر ئۆزیل لە جەهەپە یەکلا دەبێتەوە و قەیرانی ناوخۆیی جیدی لەو حزبە چاوەروان ناکرێت. لە بەرامبەردا، بزووتنەوەی سیاسیی کوردی بەرەوڕووی بەربەستی بژێرەکان و ئاڵۆزی ستراتژیکی دەبێت و دەم‌پارتی دەکەوێتە هەلومەرجێکی مەترسیدار. پارتی "باش"ـیش ڕەنگە بۆ جارێکی تر ببێتەوە بە ئەکتەری سەرەکیی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی.

پرسی کورد و سووریا؛ پەیوەستی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان

ئۆزگی باشاران(توێژەری زانکۆی ئاکسفۆرد): چارەنووسی پرسی کوردی تورکیا زیاتر لە هەر کاتێکی تر پەیوەستی گۆڕانکارییەکانی سووریایە و ئەگەری ڕێککەوتن لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) ل ساڵی 2026دا هەیە و ئەو هێزانە لەو ساڵەدا وێڕای پاراستنی پێکهاتەی ئۆتۆنۆمیکی ئیداریان لە پێکهاتەی ئەرتەشی سووریادا ئاوێتە دەبن. بێ‌گومان ئەم ڕێککەوتنە کە لە ژێر گوشاری تورکیا و ئەمریکا دەکرێت، دەبێتە هۆی ڕەزامەندیی یەکجاری ئەنقەرە. کەواتە ئەگەرچی ئیمکانی درێژەی هەندێک ناکۆکی کاتی لەساڵی 2026دا هەیە، بەلام تێچووی باڵای شەڕی ڕاستەخۆ دەبێتە لەمپەرێک لە بەردەم بەرەوڕووبوونەوەی بەربڵاو.

ئابووری و کۆمەڵگا؛ درێژەی گوشاری بژێو و مەعاش

ئیریس جەبرە(شرۆڤەگەری ماڵی): بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان لە ساڵی 2026دا دژوارتر دەبێت و مەترسییەکانی دروا وەک خۆی دەمێنێتەوە. کەرتی ڕاستەقینەی ئابووری بەرەوڕووی تەنگەژەی دەستڕاگەیشتن بە گۆژمە دەبێ و هەر جۆرە شل‌کردنەوەی سیاسەتی دراوی، دەتوانێ دەسکەوتی دژە هەڵاوسانی لەناو ببات.

هاجەر فۆغو(چالاکی بواری هەژاری): نایەکسانی و هەژاری پێکهاتەیی لە 2026دا قوولتر دەبێت و بەرزبوونەوەی هەژاری منداڵان، کاری منداڵان، کشانەوە لە خوێندن و ناهێمنی خۆراکی بەشێکن لەو ئاڵنگارییانەی کە دەتوانن ساڵی 2026 بکەنە خاڵێکی قەیراناوی بۆ تەکووزیی کۆمەڵایەتی تورکیا لە داهاتوودا.

News ID 58071

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha