بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی کانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە سیخۆڕانی ئێرانی تا نزیکترین ئاستی مومکین لە کاکڵەی دەسەڵاتی ئەو ڕژیمە دزەیان کردووە و هەنگاویان ناوەتە ناو ئیان زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و چەندین جار پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵدا گرتووە.
ئەو کەناڵە زیادیشی کرد کە دزەکردنی هەواڵگرانەی ئێران لە ئیسرائیل تا ئاستێک بووە کە لە ڕێگەی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەوە دەستی گەیشتۆتە هەموو جێیەکی "کریا"، ناوەندی حکوومی و سەربازیی ئیسرائیل لە دڵی تلاڤیڤ و لەوان ناوەندی فەرماندەیی "بور".
Your Comment