به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به ئاماده‌یی به‌رپرسان و خه‌ڵکی گوندی سلێن، قورئانه مێژووییه‌که‌ی گوندی سلێن که سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا له پارێزگای کوردستانه له مزگه‌وتی ئه‌م گونده، ڕوونوێنی کرا.
ئه‌م قورئانه مێژووییه به ناوی قورئانی "غه‌یبوڵا به‌یگی" ناوداره و یه‌کێکه له قورئانه ده‌ستنووسه کۆنه‌کانی کوردستان که زیاتر له ۷۰۰ ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ته‌یموورییه‌کان.
ساڵی ڕابردوو ئیداره‌ی میراتی که‌لتوری، گه‌شتیاری و پیشه‌ی ده‌ستی کوردستان بڕیاری دا تاکوو به مه‌به‌ستی نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌م قورئانه مێژووییه به بڕی ۴۱ ملیۆن تمه‌نی تێدا سه‌رف بکات و دوای ته‌واو بوونی له ئاستێکی پیرۆز و شایه‌سته‌دا گه‌ڕێندرایه‌وه مزگه‌وته‌که‌ی خۆی.
به گشتی له پارێزگای کوردستاندا تاکوو ئێسته ۱۱ قورئانی مێژوویی دۆزراوه‌ته‌وه که هه‌موویان له گونده‌کانی ئه‌م پارێزگایه دان.
شایانی باسه که ته‌مه‌نی قورئانی سلێن به پێی قسه‌ی خه‌ڵکی گونده‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می حکومه‌تی غه‌یبوڵا به‌یگی، حاکمی ناوچه‌ی هه‌ورمان که چه‌ند سه‌د ساڵ پێش ئێستا حوکمی هه‌ورامانی کردووه، غه‌یبوڵا به‌یگی فه‌رمانی داوه تاکوو ئه‌م قورئانه له ئه‌شکه‌وتێکی گوندی سلێن بنووسرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و مێژووی ئه‌م قورئانه له لایه‌ن ئیداره‌ی میراتی که‌لتوری، گه‌شتیاری و پیشه‌ی دستیه‌وه پشت ڕاست ده‌کرێته‌وه، بودجه‌یه‌ک بۆ نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی ته‌رخان ده‌کرێت.
Your Comment