بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئێمە مادامێک کە ئەندامی ئێن پی تین، پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین و ڕێک هەفتەی ڕابردوو چاوەدێرەکانی ئاژانس سەردانی چەند ناوەندی ئەتۆمی لەوانە ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تارانیان کرد.
ناوبراو وتیشی: کێشە لە ڕەوتی هاوکارییەکانیش بە هۆی هەوڵی ئەورووپیەکان بۆ ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە ڕێکاری چارەسەری کێشەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیە.
بەقایی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئێران ئامادەی هاوکاری بۆ ڕێگری لە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتە و هەر جۆرە ئاڵۆزیەک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات نەەک ئاسایشی خۆمان بەڵکوو سەر٤جەم ناوچەکە دەخاتە ژێر کاریگەریەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزیەکانەوە داوای دان بەخۆداگرتنی لە لایەنەکان کرد و ئامادەیی ڕاگەیاند بۆ هاوکاری بۆ چارەسەری پرسەکە و باشتر کردنی دۆخەکە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەی ئاماژەی دایەسەر ئەو بابەتە کە بەرگری لە وڵات لە بەرانبەر هێرشەکان و پاراستنی سەربەرزی، سەروەری و یەکپارچەیی خاک و بەرپرسیارێتی هەر گەلێکە و ئەزموونی ناوچەکە نیشانی دەدات کە تۆکمە کردنەوەی توانی بەرگری، مەرجی ڕێگری لە سەپاندنی ئامانجەکانی لایەنە بەرانبەرەکان لە ڕێگای دانوستانی فریودەرانەیە.
ناوبراو وتیشی: دانپێدانانی ترامپ بۆ ئەوەی کە 22 ساڵ هەوڵی داوە بۆ هێرش بۆ سەر ئێران، بەسە بۆ ئەوەی کە بزانین ئەوان بەدوای دانوستانی ئاشتیەوە نین.
Your Comment