AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٢ ١٦:٠٢

چارەنووسی ئەندامانی باڵای پەکەکە دوای پڕۆسەی ئاشتی

چارەنووسی ئەندامانی باڵای پەکەکە دوای پڕۆسەی ئاشتی

لە کاتێکدا کە پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و پەکەکە بەردەوامە، بەڵام چارەنووسی سەرکردەکان و ئەندامانی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان، هێشتاش یەکێک لە هەستیارترین و ئاڵۆزترین پرسگەلی دانوستانەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، تورکیا خەریکی نووسینی یاسایەکە بۆ مۆڵەت‌دان بە گەڕانەوەی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بۆ ناو خاکی تورکیا؛ هەنگاوێک کە بە بەشێک لە دانوستانەکانی ئاشتی بۆ کۆتایی‌هێنان بە چوار دەیە شەڕی چەکدارانە وێنا کراوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، یاسای باس‌کراو لێبوردنی گشتی بۆ سزاکانی ڕابردووی ئەندامان لەخۆ ناگرێت، بەڵام ڕێخۆشکەرە بۆ گەڕانەوە و ئاوێتەی کۆمەڵگابوونی هیزی مەدەنی و ئەندامانی پێشووی ئەو گرووپە. بەمجۆرە پلانی گەڕانەوە لە چەند قۆناغدا ئەنجام دەدرێ: سەرەتا نزیکەی هەزار کەسی مەدەنی و پاشان نزیکەی هەشت هەزار هێزی چەکدار لە ئەنجامی لێکدانەوەی ئەمنی دەگەڕێنەوە خاکی تورکیا.

بەڵام لەمناوە چارەنووسی ڕێبەرانی و ئەندامانی باڵای ئەو ڕێکخراوە هێشتا ئاڵۆز و ناڕوونە و سەرچاوە کوردییەکان لە زمانی بەرپرسانی باڵاوە ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئەندامانە پێشنیاری چوونە وڵاتێکی سێهەمی ئەورووپی وەک "خانەنشینی ناچاری"ـیان داوە و بگرە ڕاشیانگەیاندووە کە پێشوازیش دەکەن لە سووریا یان هەر تورکیادا خانەنشینیی ناچاریان تێپەڕێنن.

بەڵام لە کاتێکدا کە گۆنۆل توول، سەرۆکی کورسیی تورکیا لە توێژینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەم پرسە بە "دوایین ئاستەنگی جیدی لە بواری ڕێککەوتن"دا دەزانێت، زۆربەی چاودێرانی سیاسی وەک ئێلیزا مارکۆس، توێژەری ناسراوەی پرسی کورد، جێگرکرانی ئەندامانی باڵای پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا بە بژێرەیەکی واقیع‌بینانەتر لێک دەداتەوە و بۆ تورکیا بە نیسبەتی سووریا زۆر پەسندترە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرچاوە نزیکەکان لە دانوستان، ئاشکراین کردووە کە تورکیا دژی گەڕانەوەی نزیکەی هەزار فەرماندە و کادێری مامناوەندیی ئەو گرووپەیە و خوازیاری گواسترانەوەیان بۆ وڵاتێکی سێهەمە. بەوەشەوە، هەندێک لە دانوستانکاران هوشداریان داوە کە وەلانانی فەرماندەکان لە ڕەوتی گەڕانەوە دەتوانێ لە داهاتوودا ڕێخۆشکەر بێت بۆ سەرهەڵدانی قەیرانی نوێ.

بەمجۆرە سەرەڕای پێشکەوتی بەرچاو لە ڕەوتی ئاشتی، چارەنووسی سەرکردە و ئەندامانی باڵای پەکەکە و چۆنیەتیی گەڕانەوەیان، هێشتاش پرسێکی دیاری‌کەرە بۆ داهاتووی ئەو ڕەوتە و تورکیاش هەوڵ دەدا لە نێوان ئاسایشی ناوخۆیی، گوشاری ڕای گشتی و پێداویستییەکانی ئاشتی نیشتمانی هاوسەنگییەک وەدی بێنێت؛ هاوسەنگییەک کە دەتوانێ بە مانای کۆتایی شەڕی 40 ساڵە و دەسپێکی وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگای کوردی تورکیا بێت.

News ID 57500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha