AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٥ ٠٧:٢٤

پشت پەردەی جموجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا

پشت پەردەی جموجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا

لە کاتێکدا کە پێنتاگۆن بڕیاری کشانەوەی هێز و جیهازاتی ئەمریکی لە سووریا دەدا، بەڵام زانیارییە مەیدانییەکان بەپێچەوانە باس لە گواستنەوەی جیهازاتی نوێ بۆ بنکەکان و پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە سوورای دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، لێدوانی فەرمیی واشنتۆن لەبارەی کشاندنەوەی هێزی سەربازیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئاشکرا پێچەوانەی هەوڵەکان بۆ تۆکمەی پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە بنکەکانی سووریایە.

چونکە هاوکاتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوە هێزەکان و داخستنی چەندین بنکەی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بە هۆی کەمبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش تا کۆتایی ساڵی 2025، شایەدی بەرزبوونەوەی چالاکیی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتەداین و سەرچاوە مەیدانییەکانیان ڕاپۆرت دەدەن کە ئەرتەشی ئەمریکا بە بیانووی گۆڕانکاری مەیدانی و سیاسیی سووریا و دۆخی شکێنەری ئاسایشی ئەو وڵاتە و لەوان سەرهەڵدانەوەی داعش، خەریکی وەستاندنی ڕەوتی کشانەوەی لە سووریایە.

ئەو سەرچاوانە ڕاشیانگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی پاشەکشێی ئەمریکا لە بڕیاری کشانەوەی لە سووریا، دەستەوەستان‌بوونی ڕژیمی زایۆنی لە زاڵ‌کردنی هێژمۆنیی تەواوی بە سەر سووریا و هەروەها بەرزبوونەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە ناوچە کەنارئاوییەکان و سوەیدایە.

هەروەها بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، شەڕ و ململانێی بەردەوامی هێزەکانی ڕژیمی جۆلانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە هێڵی پێوەندیی ڕۆژهەڵاتی فورات، هۆکارێکی ترە کە ئەمریکا وەک هەلێک بۆ مانەوەی قۆستۆتەوە و ئمەی بە نیشانەی سەرهەڵدانەوەی داعش ڕاگەیاندووە. بەڵام یەکێک لە هۆکارە ناڕاستەوخۆکانی دواخرانی ڕەوتی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، مەیلی دۆناڵد ترامپ و دەوڵەتەکەی بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ لە نێوان هەسەدە و دەوڵەتی دیمەشق بۆ هاوئاهەنگی لە شەڕ دژی داعشە.

هەر بۆیە، لە سەرەتای مانگی سێپتامبێری ئەمساڵی زایینیدا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا نە تەنیا دانەخران، بەڵکوو بەپێچەوانە بنکەکانی دیرەزور، ڕەقە و حەسەکە بۆ هاوردەی هێز، چەک و چۆڵ و جیهازاتی سەربازی پێشکەوتەی سەربازی بە کۆپتەر و فڕۆکە چالاک کرانەوە و هێزەکانی ئەمریکایی سەر لە نوێ چالاک و مەشقی سەربازییان لەو بنکەیانە دەست پێکردۆتەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لەو ماوەیەدا سەدان لۆریی هەڵگری جیهازاتی لۆجیستیکی و سەربازی لە ڕێڕەوگەی وەلید لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بنکەکانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کراون و زیاتر لە 10 فرۆکەی بارهەڵگر لەو ناوچانەدا نیشتوونتەوە.

هەڵبەت لەمناوە سەرچاوە مەیدانییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە جموجۆڵی ئەمدواییەی ئەمریکا ڕەنگە بەهۆی ترسی واشنتۆن لە گۆڕانکارییەکی گەورەی سەربازیی لە ناوچەدا وەک تێهەڵچوونی هەسەدە و ڕژیمی جۆلانی یان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا لە قووڵایی خاکی سووریادا بێت. بەوەشەوە چاودێرانی سیاسی هێشتا لە بابەتی هۆکاری ئەم جموجۆڵانەی ئەمریکا لە سووریادا یەکلا نەبوونەتەوە و دەبێ چاوەروانی گۆڕانکارییەکانی داهاتوو بین.

News ID 57458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha