بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەبدولسەتار محەمەد دەلیمی ئەندامی هاوپەیمانی عەزم جەختی کرد کە مارک ساوایا نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ ئەو وڵاتە بە بەرپرسانی باڵای عێراقی ڕاگەیاندووە کە حکومەتی داهاتوو نابێت لە هەڵبژاردنی بەرپرسانی پۆستە گرینگەکان ندەستێوەردان بکات.
ناوبراو زیادی کرد: ساوایا لە لێدوانێکی دەستێوەردانانە وتوویە کە بەرپرسانی ئەو پۆستانە لەوانە بەرپرسانی باڵا، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری ناوخۆی، وەزیری بەرگری و وەزیری کاروباری دارایی و هەروەها بانکی ناوەندی و وەزارەتی نەوت لە ژێر چاوەدێری ئەمریکا هەڵدەبژێردرێن.
دەلیمی هەروەها جەختی کرد کە ئەمریکا هەڕەشەی لە ئەو بەرپرسە عێراقیانە کردووە. ساوایا بەدوای جێبەجێ کردنی خواستەکانی ترامپ لە عێراقە.
Your Comment