بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر و بە گێڕانەوە لە سپیمیدیا، ئەنجومەنی "خویندەوارانی ئەندێشەی ئاتاتورک" لە سکاڵای خۆی لە دژی نەعمان کورتولمۆش، ڕایگەیاندووە کە سەرۆک پەرلەمانی تورکیا بە خوێندنەوەی شێعری کوردی و بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدئۆییەکەی لە هەژماری فەرمیی پەرلەمان لە تۆری کۆمەڵایەتی ئیکسدا، بێڕێزیی بە دەستوری تورکیا و پرێنسیپگەلی کۆماری، گەلی تورک و ناوەندە دەوڵەتییەکان کردووە و هەر بۆیە داوایان لە دادستێنی گشتیی ئەنقەرە کردووە کە بۆ کەلکئاژوویی کورتۆلۆمۆس، دۆسیەیەک بکرێتەوە.
سایانی باسە، نەعمان کورتولمۆش لە 17ی ئاکتەوبری 2025 وێڕای وەفدیک لە پەرلەمانی تورکیا بۆ بەشداری لە پڕۆسەی گفتوگۆی ئاشتی سەردانی شاری ئامەدی کردبوو و لە میانەی ئەو سەفەرەی، بە بۆنەی کرانەوەی ساڵی نویی خوێندنی زانکۆی دیجلە، لەو زانکۆیە وتاری دابوو و شێعرێکی بە کوردی خویندبۆوە.
Your Comment