بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکدا لە ژێر ناوی "بزووتنەوەی بێلایەنی لە دوورنوێنی جیهانی ڕوو لە گۆڕان؛ ئاوڕدانەوەیەک لە کۆبوونەوەی کامپالا"، نووسی: بزووتنەوەی بێلایەن بۆ ئێران، دەنگهەڵبڕین بۆ دادپەروەری، ئینساف و ڕیفۆڕمی دامودەزگایی جیهانییە و ئێران خۆی بە پابەندی سازدانی جیهانی ڕاستەقینەی چەندڕەهەندی دەزانێت؛ جیهانێک کە تێیدا ئاسوودەیی بە یەکسانی و دادپەروەرانە دابەش کرابێت، دەستدرێژییەکان بەشیوەی سیستماتیک کۆنتڕۆڵ کرابن و سەروەرییەکان وەک بەردی بناغەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە شیوەی جیهانی سەقامگیر بووبێتن.
عێراقچی لە درێژەدا ئاگربڕی غەزەی وەک کرانەوەی دەلاقەیەکی دڵخۆشکەرانە بە کۆتاییهاتنی کۆمەڵکوژی زانی و وتیشی: کۆبوونەوەی وەزیرانی کامپالا لە دەست پێدەکات کە بە مەترسییە بەجێماوە پێکهاتەییەکان هاوکێشە دەکرێن. هەر بۆیە ئێران چاوەروانە لەم کەشە دڵخۆشکەرانە و هاوکات هوشیارانەدا، دانوستانێکی ئامانجدار و قووڵ بۆ پێداگریی دووبارە لە هاوڕیزی لەگەڵ فەلەستین و لەوان ئاگربڕی پاوەجێ و کۆتایی داگیرکاری ئەنجام بدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: هاوکاتی پێشوازی لە کۆتاییهێنانی کۆمەڵکوژی دەکەین، پێداگرین لە زەروورەتی خەمڵاندنی میکانیزمگەلێکی وەڵامدەرانەی کارا و کۆتایی یەکلاکراوەی داگیرکاری و هەروەها هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی خۆمان بە توندی ئیدانە دەکەین و هەوڵی هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی بۆ کەڵکئاوەژوویی نایاسایی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییە لە دژی ئێران بە پێشێلکاریی بنەماکانی بەڵێنە چەندلایەنەکان و ڕۆحی هاوکاری نێودەوڵەتی دەزانین.
Your Comment