AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٣ ١٣:٣٨

پیلانگێڕی داعش لە سنوورەکانی سووریا و عێراق

پیلانگێڕی داعش لە سنوورەکانی سووریا و عێراق

پەرلەمانتاری عێراق سەبارەت بە جموجوڵە گوماوناوییەکانی داعش لە نزیکی سنوورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، وەعد قەدو پەرلەمانتاری عیراق هۆشداریی داکە مەترسی گرووپە تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریا کە دۆخی ئەو وڵاتە دەقۆزنەوە، ڕوو لە زیاد بوونە.

ناوبراو زیادی کرد: سووریا بووەتە شوێنێک بۆ هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان.

قەدو وتیشی: بەردەوام بوونی نائەمنی لە سووریا بەتایبەتی لە ناوچە باکوورییەکانی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی دۆزێک بۆ بووژانەوە و گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستیەکان؛ ئەو دۆخە ڕاستەوخۆ هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی عیراق.

ناوبراو وتیشی: تیرۆریستەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگای بۆشایی ئەمنی لە عێراق دزە بکەن. ئێمە شایەتی جموجوڵە گوماناویەکانی داعش لە نزیک سنوورە هاوبەشەکانین.

News ID 57212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha