به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی جه‌نه‌تی، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئێران به هاوڕێی جێگری هونه‌ری وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد، پارێزگاری کوردستان، نوێنه‌ری سنه و تاقمێک له هونه‌رمه‌ندانی کورد له سینه‌ما به‌همه‌نی سنه دیداری کرد.
له میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا مه‌هدی ئه‌حمه‌دی سه‌رپه‌ره‌شتی ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان وتی: ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین که پشتیوانی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو بواره هونه‌رییه‌کانی کوردستان په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت.
ئه‌و زیادی کرد: به تایبه‌ت وه‌ک چینی مۆسیقای پارێزگاکه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین که له شاری سنه هۆڵێکی تایبه‌ت به کۆنسێرێت دروست بکرێت و ئێمه بتوانین کۆنێسرتهکانی خۆمان له هۆڵێکی تایبه‌ت به مۆسیقا به‌ڕێوه ببه‌ین.
ئه‌حمه‌دی وتی: ئێمه ماوه‌ی ۱۰ ساڵه که چالاکی ده‌که‌ین و چه‌ند ساڵێکیش له دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بووین و تاکوو دواجار توانیمان مۆڵه‌تی کار کردنی یاسایی ئه‌م ئۆرکێسترایه وه‌ربگرین.
ئه‌و سپاسی به‌رپرسانی کوردستانی کرد و وتی: ئێمه ئاماده‌یی ئه‌وه‌شمان هه‌یه که له وڵاتانی دراوسێشدا کۆنسێرت به‌ڕێوه ببه‌ین و هیوادارم له‌م ڕووشه‌وه وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ یارمه‌تیمان بدات.
وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئێرانیش سپاسی هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆرکێستر فیلامۆنیکی کوردستانی کرد و دواجار ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان ۴ ملۆدییان بۆ ئاماده بووانی ئه‌م دیاره به‌ڕێوه برد.
بۆچوونی ئێوە