ئاژانسی هەواڵی مێهر،گرووپی نێودەوڵەتی: بە ئەنجام نەگەیشتنی ەڕ و کوشتوبڕی خەڵکی غەززە و شکستی ئیسرائیل لە گەییشتن بە ئامانجە لە پێشەوە دیاری کراوەکان، ستراتیژی ترین شکستێکە کە ئەو ڕژیمە خواردوویەتی.
ئاستی شکستی ئیسرائیل لە ئەو دوو ساڵە ئەبێ بە پێی ئاستی ڕقی ڕای گشتی جیهان لە ئەوان، نەتوانینیان لە شکستی حەماس و بەرخۆدان لە غەززە و لەناوبردنی تەواوی توانی بەرگری لێک بدرێتەوە. لە لایەکەوەی قووڵایی نەتوانین و شکستی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە، ئەبێ لە ئاستی خۆشحاڵیان لە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بۆ ئاگربڕ لێک بدرێتەوە.
بەو پێیە کۆتایی شەڕی غەززەە، ڕوانگەی ئەمنیەت ینوێ لە ناوچەکە دروست دەکات کە لە ئەو گۆڕانکاریە نوێیە، ڕوانگەکان بە بەرخۆدان وەکوو لایەنێکی سەربەخۆ و سەرکەوتنی شەڕی دوو ساڵەی ئەم دواییە لە ناوچەکە دەبێت.
بێ گومان خۆڕاگری خەڵکی فەلەستین و مانابوونی غەززە بۆ خەڵکی خۆڕاگری ئەو ناوچە، خاڵی وەرچەرخانی شکستی ئیسرائیلییەکان لە مێژوو دەبێت کە ئەنجامەکەی تا بە ئەمڕۆ، ورەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پێکلهێنانی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستین، بەرز نرخاندنی بەرخۆدانی فەلەستین لەلایەن جیهانەوە، شکستی ستراتیژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە غەززە و لە یەک قسەدا شکستی ستراتیژی ئیسرائیل لە نوچەکە و هاتنی دووبارەی ئەمریکا بۆ ڕزگار کردنی ئەو ڕژیمە بە واتای کۆتایی ڕوانگەی ئیسرائیلە.
ڕێککەوتن بۆ ئاگربڕ کە بە جۆرێک ڕێککەوتنی ئەمریکا و حەماس بوو، نیشانی دەدات کە حەماس بڕیاردەری سەرەکی گۆڕانکارییەکانی غەززەیە.
عزەت ئەلرەشق لە دانوستانکارانی حەماس ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنە لە هەست بە بەرپرسیاەێتی ئێمە لە بەرانبەر گەلی گەورەمان، بەڵینمان بۆ مافی ڕەوامان و وەکوو ئەنجامێک لە دەستکەوتی بەرخۆدان لە 7 ی ئۆکتۆبەرەوە سەرچاوە دەگرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێککەوتنی ئاگربڕ، دەستکەوتێکی تەواو نەتەوەییە کە یەکگرتوویی گەلی ئێمە و پابەندی ئەوان بە بژاردەی بەرخۆدان وەکوو ڕێگایەک بۆ بەرەنگار بوونەوە داگیرکەری ئیسرائیلە.
هەواڵنێری ئیسرائیلی: شەڕ کۆتایی هات و حەمایش رادەست نەبوو
لە ئەو باررەوە هەواڵنێری کەناڵی عبری زمانی کان دانی پێدانا کە بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس دوای زیاتر لە دوو ساڵ شەڕ شکستی نەهێنا و ڕادەست نەبوو.
Your Comment