بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە " المسئلە"، فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق یاسای قەدەغەبوونی چالاکی حزبی بەعس، کۆبوونەوە، پارت و لایەنە سیاسییە خاوەن بیرە ڕەگەز پەرستانەکانی واژۆ کرد.
شیاوی باسە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق نۆیەمی گەلاوێژ دەنگی ئەرێنییان دا بە قەدەغەبوونی چالاکییەکانی حزبی بەعس و پارتە هەڵوەشاوەکانی ئەم وڵاتە.
بە پێی ئەم یاسا، گەڕانەوەی حزبی بەعس بۆ دەسەڵات یا چالاکیی سیاسی و حیزبیان قەدەغەیە.
هەروەها بە پێی ئەم یاسا، ئەو پارت و لایەنانە کە بیری دژە دیمۆکراسی و گواستنەوەی هێمنانەی دەسەڵاتیان هەیە لە چالاکی بێ بەش دەکرێن.
پێویست بە ئاماژەیە کە حزبی بەعس تا ساڵی ۲۰۰۳ی زایینی دەسەڵاتداری عێراق بووە.
Your Comment