ئەندازیار عەبدولمحەمەد زاهدی لە کۆبوونەوەی هونەرمەندان و چالاکانی فەرهەنگی لەگەل وەزیری ئیرشاد، لە سنە وتی: ئەگەرچی دەفرایەتی فەرهەنگی و هونەری کوردستان زۆرە و دەتوانێ ببێتە دەسمایە بۆ پەرەدان بە فەرهەنگ و هونەری ئێران بەڵام پێویستە ئاوڕی زیاتر لەم بەشە بدرێتەوە و کاری شیاوتر بکرێت.
وتیشی کە کوردستان مەڵبەندی هونەر و فەرهەنگە و ئەم خزمەتەی دوڵەت لە کوردستان لەم بوارانەدا کردوویەتی کەم و کورتە و دەبێ کاری زیاتر بکەین.
زاهدی جەختی کرد: خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە ئاۆڕی زیاتریان لێ بدرێتەوە.
Your Comment