AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٧ ٠٨:٠١

ئێران سیخوڕێکی ئیسرائیلی لەسێدارە دا

ئێران سیخوڕێکی ئیسرائیلی لەسێدارە دا

بە وتەی دەسەڵاتی دادوەری ئێران؛ بەهمەن چۆبی پسپۆڕی داتابەیس بووە و لەڕێگەی ئیش کردنی لە کۆمپانیایەکی زانیاری ، چووەتە ناو پڕۆژە هەستیارەکانی پەیوەندیی ئێرانەوە و لەوێوە سیخوڕی بۆ ئیسرائیل کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی شارەزاییەکەیەوە، چۆبی وەک بەڕێوەبەرێک لە سەرجەم پڕۆژەکانی کۆمپانیاکەدا ئامادەبوو و دەستی بە داتابەیسە گرنگ و سەروەرەکانی وڵات گەیشتووە و دواتر ئیسڕائیل وەک سیخوڕ وەریگرتووە.

دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی پسپۆڕی لە بواری داتابەیس، بەهمەن چۆبی لەکاتی بەشداریکردن لە خولێکی تایبەتمەند لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداوی فارس لەلایەن بریکارەکانی مۆسادەوە بینرا.

دوای ماوەیەک ئەفسەرێکی مۆساد لە ژێر پەردەی کۆمپانیایەکی بواری پەیوەندییەکان بە ناوی ESMI پەیوەندی بە چۆبیەوە کرد و لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی کرد بۆ هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی داتابەیس.

چۆبی بە فەرمی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل کردووە و زانیاری هەستیاری وڵاتی ئێرانی بە مۆساد داوە.

News ID 56990

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha