ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بنیامین نتانیاهۆ لە هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لێدوانەکانی خۆی بە پاگاندەگەلێک لە دژی ئێران و بەرەی بەرخۆدان دەست پێکرد. ئەو ڕاستەوخۆ هەڕشەی لە گرووپگەلی بەرخۆدانی عێراق کرد و بەڵێنی دا کە ئەوانیش دەکاتە ئامانج.
هەڕەشەی نتانیاهۆ سەبارەت بە هەڕەشە بۆ سەر بەرخۆدانی عێراق، بەلام بەرەوڕووی کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق بوو و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی: هەر کەس هێرش بکاتە سەر هاووڵاتییەکی عێراقی بکات، وەکوو هێرشکردنە سەر هەموو عێراق وێنا دەکرێت.
بەو بۆنەیەوە وتووێژێکمان لەگەڵ سەید عەباس مووسەوی نوێنەری ئەمینداری گشتیی نۆجەبای عێراق لە ئێراندا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:
* نتانیاهو لە هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لێدوانەکانی بە پاگەندە و هەڕەشە لە دژی ئێران و بەرەی بەرخۆدان لە حیماسەوە تا حزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا و بەرخۆدانی عێراقەوە، دەست پێکرد. نتانیاهۆ بۆ هەڕەشە لە بەرخۆدانی عێراق دەکات؟
ـ گەلی عێراق و گرووپگەلی بەرخۆدان شانازی بە هەڕەشەکانی نتانیاهۆ دەکەن؛ چونکە هەرەشەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی نیشان دەدا کە هێرشی گرووپە بەرخۆدانەکانی عێراق بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە دژی ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ئەو ڕژیمە لە کەنارەکانی بەحرولمەیێت، حەیفا و تلاڤیڤ، ئێش و ژانی پێ گەیاندووە و دەزانێت کە ئەو هێرشانە لە مێژوودا تۆمار دەکرێن و دەزانێت کە گرووپگەلی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق، دایم لە پێشکەوتن و بەهێزبوون و ڕێكوپێکبووندان و هەڕەشەن بۆ سەر ئەو ڕژیمە ناڕەوایە و ئاستەنگێکی گەورەن لەبەردەم گەیشتنی ئەو ڕژیمە بە ستراتژیی (لە نیلەوە تا فورات)؛ ئامانجێک کە تلاڤیڤ چەندین دەیەیە هەوڵی بۆ دەدا.
* هەڵوێستی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و گرووپگەلی بەرخۆدان هەمبەر بەو هەڕەشەیە چیە؟
ـ هەڕەشەی نتانیاهۆ دژی بەرخۆدانی عێراق، یەکەم؛ دەستدرێژیی ئاشکرا بۆ سەر سەروەریی عێراق و گەلی خۆشەویستی ئەو وڵاتەیە. دووەم؛ گرووپگەلی بەرخۆدان و خەڵکی یەکدەنگ و بەبێ هیچ گومانێک لەو باوەڕەن کە ئەم هەڕەشەی ئاشکرای سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە چرای سەوزی ئەمریکا ئەنجام دراوە. سێهەم؛ ئەو هەڕەشە سەرەڕای ڕاپەڕاندن یان ڕانەپەڕاندنی، هێرشە بۆ سەر گرووپگەلی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق و لایەنگرانیان و سەروەریی عێراق و گەلەکەی و ئەمە لە کاتی گونجاودا وەڵام دەدرێتەوە. چوارەم؛ هەڕەشەی نتانیاهۆ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هێز، سەقامگیری و ورەی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق و پێنجەم؛ ئەو هەڕەشە وردانە هیچکات بەرخۆدانی عێراق تەریک ناخات، بەڵکوو بەپێچەوانە، بەرخۆدان چالاکتر و بەهێزتر درێژە بە ڕێگە و ڕێبازی خۆی کە هەمان ڕێبازی شەهید سەید نەسروڵڵایە، دەدات.
* پاش ئەو هەڕەشەیە، داهاتووی بەرخۆدانی عێراق چۆن دەبینن؟
ـ لامان وایە کە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی، گرووپە بەرخۆدانەکانی عێراق بەئەزموونتر و لێهاتووتر دەکات و داهاتوویان لە هەموو ئاستەکاندا ڕوون و هیوابەخش دەبێت. ئێمە چاوەروانی قوربانیبوونی مرۆیی و شەهیدبوونی هەندێک لە سەرکردە و بەرپرسانمان هەیە، بەڵام دواجار بە ئیزنی خودا، تێیدا سەرکەوتوو دەبین. چونکە لە باوەڕ و فەرهەنگی ئێمەدا هاتووە کە تەنانەت خوێنی شەهیدان ڕوونکەرەوەی ڕێگەی داهاتوومانە و بەرەکەتمان پێ دەبەخشێت. ئەوی لەمناوە گرینگە و دەبێتە هۆی سەرکەوتن، مانەوە، خۆڕاگری و پێداگریی گرووپگەلی بەرخۆدانە.
Your Comment