بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی یێرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "NSosyal" بڵاوی کردۆتەوە، سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی شەش مانگەی ناوخۆیی ئەرتەشی تورکیا لە 30 پارێزگای ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاند: هێزەکانی جاندرما 144 تونێل، سوولە و بنکەی شاراوەی سەر بە پەکەکەیان لەناو بردووە و هەر لەو ماوەیەشدا 18 کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپەیان تەسلیم کردووە.
ڕاشیگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنانە سەرجەم 174 نارنجەک، 119 چەکی بڵیند، 58 مین و بۆمبای دەستکرد، 46 کیلۆ ماددەی تەقەمەنی، 13 ئارپیجی-7، خومپارەهاوێژ، نارجەکهاوێژ، چەکی لاو، چوار کوڵت، چوار چەکی ڕاو، 34 بێسیم، پێنج دەزگا ژێنراتۆر و زیاتر لە 16 هەزار گوللەی بە کالیبیری جۆراوجۆرەوە گیراوە.
یێرلیکایا جەختی لەوەش کرد کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە بەشداریی هێزە تایبەتییەکانی جاندێرما(JÖH)، یەکەی کۆماندۆیی، هیزی گاردی جۆخێی(کۆروجۆکان) و بە پاڵپشتیی درۆنی بۆمبهاوێژ و کۆپتەری هێرشبەری ئاتاک لە پارێزگاکانی ئادی یامان، ئاگرێ، حەکاری، ئامەد، ماردین، شەڕناخ، دەرسیم و وان ئەنجام دراوە.
Your Comment