به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، باڵوێزخانه‌ی کۆریای باکوور له مسکۆ هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته وتی: ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی له کۆریای باکوور کاری دروست کردنی بۆمبی ناڤۆکی ده‌کات ڕایگه‌یاند که ئه‌وان مووشه‌که ناڤۆکییهکهیان به سه‌رکه‌وتووی تاقی کردووه‌ته‌وه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌م باڵوێزخانه‌یه‌دا هاتووه که لێژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کرێکاری، چه‌ندین نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ زانا ناڤۆکییه‌کانی کۆریای باکوور ناردووه.
پێشتر له ڕۆژی ۹‌ی سێپتامبه‌ر، پیۆنگ یانگ پێنجه‌مین و گه‌وره‌ترین تاقی کردنه‌وه‌ی ناڤۆکی له مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا ئه‌نجام دا، کۆریای باکوور هێزی ئه‌م بۆمبه ناڤۆکییه‌ی ۱۰ کیلۆ تۆن ناوبردووه. ئه‌مه‌ش دوو به‌رانبه‌ر به‌هێزتره له‌و مووشه‌که ناڤۆکییانه‌ی که پێشتر ئه‌م وڵاته تاقی کردووه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوای ئه‌م ڕووداوه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی سه‌باره‌ت به دۆخی چه‌کی ناڤۆکی له کۆریای باکوور به‌ڕێوه برد.
Your Comment