AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٩ ١٩:٢٤

شێخ نەعیم قاسم:هێرش بۆ سەر قەتەر بەشێک لە پڕۆژەی ئیسڕائیلی گەورەیە

شێخ نەعیم قاسم:هێرش بۆ سەر قەتەر بەشێک لە پڕۆژەی ئیسڕائیلی گەورەیە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا بە ئیدانەکردنی هێرشی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە تەنها هێرشێکی ناوازە نییە، بەڵکوو بەشێکی دانەبڕاوەی پڕۆژەی "ئیسرائیلی گەورە" بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، بە پشتبەستن بە ئەلمەیادین، شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە لوبنان لە وتارێکدا بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام و دەسپێکی حەوتەی یەکگرتوویی ڕایگەیاندووە کە پرسی فەلەستین گرینگترین ئایدیاڵە کە یەکگرتوویی نەتەوەی ئیسلامی نیشان دەدات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە یارمەتیدانی دۆزی فەلەستین بەرزترین ئاستی نیشانەکانی یەکێتی ئیسلامییە و ئێمەش لە پاڵ فەلەستین وەستاین و گیانی خۆمان لە پێناویدا بەخت کرد.

قاسم ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە لەگەڵ خەڵکی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و دژی دەستدرێژییە تاوانکارییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بوەستین.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە گەلی فەلەستین سەرەڕای هەموو سەختییەکان خۆڕاگرن، ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی ڕامۆت لە نزیک قودس ئۆپەراسیۆنێکی بوێرانە بووە و سەلماندی کە گەلی فەلەستین ئیرادەی ژیان و بەرەنگاربوونەوەی هەیە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، دەستدرێژی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆ سەر قەتەر بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لەو وڵاتە بە دەستدرێژییەکی مەترسیدار و ئیدانەکراو وەسف کرد کە لە هیچ بارودۆخێکدا ناتوانرێت بێدەنگ بکرێت

News ID 56754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha