AP ١٤٠٤ خەرمانان ٦ ١٦:٣٣

بێ متمانەیی ئێران بە خولی نوێی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆمی

بێ متمانەیی ئێران بە خولی نوێی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆمی

سێبەری قورسی دڵپیسی و گومان لەسەر خولی نوێی هاوکاری ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەربڵاو بووەتەوە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئامانجە ڕاستەقینەکانی ئەو ناوەندە هەر درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە نوێترین لێددوانەکانی خۆی ڕایگەیاند کە چاوەدێرانی ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییە گەییشتوونەتە ئێران.

ئەو هەوڵە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە کەشی سیاسی و مێدیایی ناوخۆ نسیبەت بە هاتنی چاوەدێرانی دەرەکی کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە بووە.

یاسای مەجلیس لەبەرچاو گیراوە

ئامادەبوونی چاوەدێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ئێران لەگەڵ کاردانەوەی توندی هەندێک نوێنەری مەجلیس بەرەوڕوو بووەوە.
بێ متمانەیی ئێران بە خولی نوێی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆمی
محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە وەڵام بە تێبینی نوێنەران سەبارەت بە هاتنی چاوەدێرانی ئاژانس ڕایگەیاند کە لە ئەو بارەوە یاسای مەجلیس لەبەرچاو گیراوە.

عێراقچی: هاتنی پشکێنەرانی ئاژانس بۆ چاودێریی وەزخانەی بووشێهرە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هاتنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران بە پێێ بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بووە و بۆ چاودێریی گۆڕینی سووتەمەنیی وزەخانەی بووشێهر ئەنجام دەدرێت.

سەید عەباس عێراقچی بە ئاماژە بە لێدوانی بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە هاتنی پشکێنەرانی ئەو ئاژانسە بۆ ئێران، وتی: یاسای پەسندکراوی مەجلیسی ئێران، هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی پەیوەستی بڕیاردانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کردووە.

ناوبراو وتیشی: ئێستاش سەبارەت بە گۆڕینی سووتەمەنیی وزەخانەی بووشێهر کە دەبێ لە ژێر چاودێریی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی ئەنجام بدرێت، بڕیار دراوە و هەر جۆرە هاوکارییەکیش لەوبارەیە لە چوارچێوەی یاسای پەسندکراوی مەجلیس دەبێت کە دابین‌کەری بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانە.

بێ متمانەیی ئێران بە خولی نوێی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆمی
گرۆسی: بە بێ چاوەدێری ئاژانس لە ئێران، هیچ دانوستانێکی جیدی ناکرێت

گرۆسی لە گفتوگۆیەدا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پرسیارێک لەسەر ڕاپۆرتی مێدیاکان بۆ ئەگەری یەکلایی بوونەوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیران و ئاژانس وتی: کاتێک هێرشە ئاسمانییەکان دەستی پێکرد ڕوون بوو کە درێژەی چاوەدێرییەکان مومکین نییە و ئەوان ئێرانیان بەجێ هێشت. لە ئەو کاتەوە بەردەوام لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین تا هەلەکە بۆ گەڕانەوەی چاوەدێران بڕەخسێنین.

ئامانجەکانی گرۆسی

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، سەرتر لە ڕۆڵی خۆی وەکوو چاوەدێری کردەوەی نواند و لە درێژەی قازانجەکانی لایەنی دوژمن چووە پێشەوە کە بووە هۆی گومان و نیگەرانی جیدی لەلایەن سیاسەتوانان و ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران. ئەو بابەتە ئێستیا و بە هاتنی چاوەدێرانی ئەو ناوەندە بۆ ئێران بە مەبەستی گۆڕینی سووتەمەنی هێزگەی بووشهێر لایەنی نوێی لە ناڕوونی و پرسیاری هێناوەتە ئاراوە.

شیاوی باسە کە ئەو هاتنە بەس لایەنی تەکنیکی نییە و ئەگەری پڕ کردنەوەی بۆشایی ئیتلاعاتی ، ئاسان کردنەوەی چاوەدێری تەکنیکی و تەنانەت دروست کردنی بەستێن بۆ هەوڵی ناڕاستەوخۆ دژی ئاسایشی وزەی ئەتۆمی ئێران زۆر کەمە.

ئەزموونی شەڕی ئەم دواییە نیشانی دا کە ئاژانس، سەرەڕای پێگەی بەڕواڵەت بێ لایەنی خۆی، لە کردەوەدا وەکوو ئامێرێک لە هاوکێشە پێچراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە بنوێنێت؛ کەواتە نابێت هەمبەر ئەو ناوەندە ساکارانە بچینە پێشەوە یان یەک لایەنە بڕوانین پێیدا. لە کۆتاییدا تێکەڵیک لە وشیاری ئەمنیەتی، دیپلۆماسی زیرەکانە و سیاسەتی ستراتیژیک، کلیلی پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی وزەی ئەتۆمی ئێران هەمبەر پێچراوییەکانی ئاستی نێودەوڵەتی دەبێت.

هەر جۆرە چاوەدێری بە پێی هاوکارییەکان و پشت ڕاست کردنەوەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییەوە دەبێت


بەهرووز کەمالوەندی وتەبیژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ڕوونە کە هەر جۆرە چاوەدێرییەک دوای ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و ئاژانس لەسەر چوارچێوەی هاوکارییەکان و پشت ڕاست کردنەوەی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و بە پێی پەسەندکراوی ئەم دواییەی مەجلیسی ئەنجام دەدرێت.
بێ متمانەیی ئێران بە خولی نوێی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆمی


News ID 56579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha