AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٨ ١٧:٠٦

کوردستان پەیوەندی ئابووری و زانستی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێدەدات

کوردستان پەیوەندی ئابووری و زانستی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێدەدات

جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرچاوەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە سەفەری پارێزگارانی هەرێم و پارێزگاکانی دراوسێ، لەسەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ئابووری، فەرهەنگی و زانستی لەگەڵ هەرێم جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مەلیک، ڕایگەیاند: لە ئەو کۆبوونەوە هاوبەشانەدا ڕێککەوتننامەی گرینگ واژۆ کرا کە دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی پێوەندی ئابووری، فەرهەنگی و بازرگانی لە نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستاندا.

ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی لە نێوان هەرێم و پارێزگای کوردستان پێش لە پاڵپشتییەکانی دەوڵەتیش هەر هەبووە و ئێستا ئەرکی دەوڵەت، تۆکمە کردنەوە و پشتیوانی لە ئەو هاوکاریانەیە.


جێگری پارێزگاری کوردستان وتی: وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری کۆمپانیا خۆجەییەکان ئەبێ پاڵپشتی بکرێت تا بەستێنی چوونی ئەوان بۆ بازاڕای هەرێم کە دەفرایەتی زۆری بۆ هاوکاری هەیە، خۆش بکات.






News ID 56455

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha