AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢١ ٠٧:١٦

وەفدێکی کورد بۆ دانوستان لەگەڵ جۆلانی گەیشتە دیمەشق

وەفدێکی کورد بۆ دانوستان لەگەڵ جۆلانی گەیشتە دیمەشق

سەرچاوە هەواڵەکان باس لە هاتنی شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دیمەشق بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕژێمی جۆلانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی حکومی سەر بە ڕژێمی جۆلان بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند، شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە مەبەستی ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکان بە ئامانجی تەواوکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار گەیشتووەتە دیمەشق.

بڕیارە ئەم وەفدە لەگەڵ جۆلانی سەرۆکی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا گفتوگۆ بکەن لە سەر زەروورەتی دەستەبەریی مافەکانیان.

News ID 56362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha