بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕوداوەکە لە بەنزینخانەیەکی سەر شەقامی کۆیە لەهەولێر ڕوویداوە و سێ کەس کوژراون.
هاوکات، نەقیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند،" ئاگادارکراوینەتەوە لە کوشتنی سێ کەس.
پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی شارەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت، لەلایەن کارمەندێکی بەنزیخانەیەکەوە کوژراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 8 و 30 خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن".
ئەوەشیخستەڕوو،" دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە ئێستاشدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە ".
Your Comment