بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەپارێزگای هەڵەبجە، کەسێک دەستڕێژی گولـلەى لەسێ گەنج كردووه، به‌هۆیه‌وه دوانیان گیانیانلەدەستداوەو یەکێکی دیکەشیان بەسەختی برینداربووە.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەو دوو گەنجەی گیانیانلەدەستداوە ناویان (شاکار جەزا)و (شکۆ محەمەد)ە، بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوەو برینەکەی سەختە.
له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه، تائێستا پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕوداوەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.
ئه‌م ڕوداوه له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ى كه‌متر له24 كاتژمێر دوو گه‌نجى دیكه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌پۆندى پریسدا خنكان.
Your Comment