AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٣ ٢٠:٢١

پزشکیان: هەمبەر بە دوژمنی هاوبەش، پاڵپشتی یەکتر بین

پزشکیان: هەمبەر بە دوژمنی هاوبەش، پاڵپشتی یەکتر بین

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری وەزیری ناوخۆی عێراقدا وتی: ڕژیمی زایۆنی بەدوای لاوازکردن، داگیرکردن و تاڵانی سەرچاوەی وڵاتانی ناوچەیە و ئێمە دەبێ لە هەمبەر ئەو دوژمنە هاوبەشەدا، باڵی یەکە بین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە دیداری ئەوڕۆ دووشەممە، لەگەڵ عەبدولئەمیر شمری، وەزیری ناوخۆی عێراق، وێرای ئاماژە بە پەیوەندیی برایانە و پشتئەستوور بە پەیوەندیی قووڵی ئایینی و فەرهەنگی نێوان دوو وڵات، وتی: هیوادارین هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی دوو وڵات بۆ ئاسانکاری لە بەڕێوەچوونی شکۆمەندی ڕێوڕەسمی ئەربەعین، خاڵێکی وەرچەرخان و پێشڕەو بێت لە هاوکاری لە بوارەکانی دیکەی وەک چالاککردنەوەی بازاڕە سنوورییەکان، سەرمایەدانەریی هاوبەش و ئاڵوگۆڕیی زانکۆیی.

پزشکیان هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵێ تێکدەرانەی ڕژیمی زایۆنی لە ئاسایش و ئاشتیی ناوچە، جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی پڕۆژەی ڕژیمی هێژمۆنیی لاوازکردن، داگیرکردن و تاڵانی سەرچاوەی وڵاتانی ناوچە و دابەشکارییانی گرتۆتە بەر، و ئێمە دەبێ لە هەمبەر ئەو دوژمنە هاوبەشەدا، باڵی یەکە بین و پاڵپشتی لە یەکتر بکەین و بە توندی خۆمان لە ئاژاوە و دووبەرەکی بەدوور بگرین.

News ID 55987

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha