ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە ساڵانی دواییدا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە جیاتی ڕۆڵگێڕانی بێ لایەنانە و تەکنیکی، زیاتر بووەتە ئامیری سیاسی بۆ گوشار لەسەر ئێران. ڕاپۆرتگەلێک بە شێوەی هۆشداریی، ناڕوون و بێ وردبینی زانستی، نەک هەر لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان کاریگەر نەبووە بەڵکوو بەڵکوو بووەتە هۆی پەسەند کرانی بڕیارنامەی تاک لایەنە، هاندانی ڕای گشتی جیهانی و تەنانەت پاساو کردنی هەوڵی سەربازی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژێرخانە ئەتۆمییەکانی ئێرانی خۆش کردووە.
لە دوایین نموونەیدا، ڕاپۆرتی جۆزەردانی ئاژانس لەسەر کەم کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی ئێران، دەستبەجێ بووە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان.
ئاژانس، ڕاسپاردەی تاقی کردنەوەکان یان هاوبەشی ئاژاوەگێڕی
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە پێی بنەڕەتنامەی خۆی ناوەندێکی تەکنیکی و بێ لایەنە کە ئەبێ بە سەر چالاکی ئەتۆمی وڵاتانی ئەندام چاوەدێری بکات و بەس لە چوارچێوەی تاقی کردنەوەی زانستی دەستکەوتەکانی خۆی ڕاپۆرت بدات.بەڵام لەم دواییەدا کردەوەی ئەو ناوەندە بەتایبەتی هەمبەر ئێران، لە ئاستی چاوەدێرییەوە تێپەڕیوە و بووەتە ئامێرێک بۆ گوشاری سیاسی و دروست کردنی کەشی ئەمنیەتی. ئەو گۆڕینە ڕۆڵە، نەک متمانە بە ئاژانس کەم دەکاتەوە بەڵکوو لە کردەوەدا کردوویەتە یەکێک لە ئاڵقە سەرەکییەکانی زنجیرەی ئەندازیاری قەیران لە دژی ئێران لەوانە ڕاپۆرتی هەڵە و بێ بنەما و بە پێی لێکدانەوەی تاکەیی لەسەر بوونی ناوەند و ئۆرانیۆمی پیتێنداراوی ڕانەگەیێندراو کە لە کۆتاییدا بووە هۆی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان.
ڕاپۆرتی تەکنیکی یان پلانی شەڕ؛ ڕۆڵی ئاژانس لە هێرشەکان بۆ سەر ئێران
یەکێک لە نیگەرانکەرترین ڕەوتگەلێک کە لە ساڵانی دواییدا بە شێوەی ڕێوکپێک هەمبەر ئێران دووپات بووەتەوە، زنجیرەیەک کە لە ڕاپۆرتێکی دوژمنانەوە دەست پێدەکات و بە هاندانی ڕای گشتی لەلایەن مێدیاکانەوە درێژە دەدرێت و بە هێرشێکی سەربازی کۆتایی دێت. لە ئەم ڕەوتانەدا سەرەتا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی هۆشداریی بەڵام بێ وردبینی تەکنیکی یان بەڵگەی پێویست، کەشێکی ناڕوون لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دروست دەکات. ئەو ڕاپۆرتانە کە زۆربەیان بە شێوەیەکی هەڕەشەئامێزانە و شی کرەوە پێک دێن، خێرا دەخرێتە بەردەستی لایەنە سەرەکییەکانی ڕۆژاواوە. لە ئەم شەڕە دواییەدا ڕێک ئەو ڕەوتە هاتە ئاراوە
قوربانیانی مێژوویی ڕاپۆرتە دوژمنانەکانی ئاژانس
هەرچەندە ئێران ڕوونترین و نوێترین قوربانی ڕاپۆرتە دوژمنانە و تاک لایەنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بووە بەڵام تەنیا حاڵەت نەبووە. چەندین نموونەی مێژووی هەیە کە نیشانی دەدات ڕاپۆرتە تاک لایەنەکان یان بەکارهێنانی ئامێری لە هەواڵەکانی ئاژانس یان ناوەندە هاوشێوەکان، ڕۆڵی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە دروست کردنی قەیران، شەڕ و هێرشیان گێراوە:
1. عێراق (2003): دروست کردنی ئامیری سیاسی لە ئیتلاعاتی ناتەواو
هەرچەندە بۆ عێراق، ئاژانس پاگەندەیەکی لەسەر بوونی بەرنامەی ئەتۆمی نەدا بەڵام شی کردنەوەی ناتەواو بووە هۆی هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 و دوابەدوای ئەوە کوژرانی هەزاران کەس لە ئەو وڵاتە و ناسەقامگیری ناوچەکە.
2. لیبیا(2011): متمانە بە هاوکاری، گۆڕین بە خاڵی لاوازی ستراتیژیک
لیبیا دوای ساڵی 2003 خۆخوازانە بڕیاری وەلانانی بەرنامەی ئەتۆمی سەربازی خۆی دا و هەر ئەوە بووە نیشانەیەک لە لاواز بوونی پێکهاتەی بەرگری لیبیا و لە ئەنجامدا ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە.
3. کۆریای باکووری: ئەزموونی پێچەوانە لە هاوکاری لەگەڵ ئاژانس
کۆریای باکوور لە دەیەکانی 90 ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کرد بەڵام بەهۆی راپۆرتی هەڵەی ئاژانس و کێشە لەگەڵ ئەمریکا هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئێن پی تی ڕاگرت و دواتریش بۆمبی ئەتۆمی چێ کرد کە لە ئەگەری هاوکاری راستەقینەی ئاژانس لەگەڵ ئەو وڵاتە هیچکات ئەو کارە ڕووی نەدابا.
Your Comment