AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣٠ ٢٠:١٢

ناوەڕۆکی دانوستانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەرووپا

ناوەڕۆکی دانوستانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەرووپا

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ نوێنەرانی سێ وڵاتی ئەورووپایی بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی ناوچەکە و پرسی ئەتۆمی ئێران کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

نوێنەری سێ وڵاتی ئەڵمانیا، ئینگلیز و فەڕەنسا لەگەڵ نوێنەری یەکێتی ئەورووپا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە ژنێڤ ئامادەن.

بە تایبەتی وڵاتانی E3 و ئەوروپا کە داخوازانی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران بوون، هێشتا هیوادارن ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن و دەرفەتێکی دیکە بۆ پێشخستنی دیپلۆماسی بەدەستبهێنن.

لایەنی ئێرانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تەنیا بە وەستاندنی دەستدرێژییەکان دەتوانرێت ڕێگای دیپلۆماسی لەسەر بنەمای پرۆسەیەکی ڕاستگۆیانە بکرێتەوە.

News ID 55630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha