بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، کارێن باس، شارەوانی لۆسئانجلیس لە دانانی ڕێوشوێنی توندی هاتوچۆ بە مەبەستی هێورکردنەوەی شەقامەکانی ئەو شارە لە پاش ناڕەزایەتییە بەربڵاو و توندئاژۆکان لە دژی سیاسەتگەلی دژی کۆچبەریی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەواڵی دا و وتی: بە هاتنی 700 چەکداری هێزی دەریایی بۆ ئەو شارە، هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕێوشوێنی ئەمنی، دەستگیریی بەربڵاوی خۆپیشاندەران دەستی پێکردووە و هەر شەوی ڕابردوو 197 کەس قۆڵبەست کراون.
بەەوەشەوە ڕاپۆرتەکان باس لە تەشەنەسەندنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی زیاتر لەو شارە و چەندین شاری دیکەی ئەمریکا لە پاش ڕەوانەکرانی گاردی نیشتمانی و چەکدارانی هێزی دەریایی بۆ شاری لۆسئانجلیس دەکەن؛ خۆپیشاندانێک کە لە کارادنەوە بە ئۆپەراسیۆنی دژە کۆچبەریی هێزەکانی ئیدارەی گۆمرۆکی ئەمریکا دەستی پێکرد و ئەوڕۆ هەنگاو دەنێتە ناو پێنجەمین ڕۆژی خۆی.
لەمناوە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا سەبارەت بە قەیرانی نیشتمانی و تەشەنەدارتربوونی ڕووداوەکان لە ئەنجامی داپەڕە دژە کۆچبەرییەکانی ترامپ و هەروەها بایکۆتی ناڕازییانی سەرشەقام، نیگەرانن و گاوین نیوسامی فەرمانداری کالیفۆڕنیا لە گرتەیەکی ڤیدئۆییدا، ئەو هەڵمەتەی بە "کەڵکئاوەژوویی ئاشکرای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دەسەڵات" ناو لێ ناوە و دەڵێ: دۆخەکە لە ئەنجامی کارەکانی ترامپ ئامادەی تەشەنەسەندنە و خەڵک، ئەفسەران و تەنانەت گاردی نیشتمانی کەوتوونەتە مەترسییەوە و ئێمەی بە ئاراستەی نشیوی ڕووخاندا دەبا. کەچی ئەو(ترامپ) لەو دۆخەدا دیسان ئاژاوە و زەخت و ئاکاری نمایشی گرتۆتە بەر و ئەمەش واتە "دەستدرێژی بۆ سەر دیموکراسی".
دەسپێکی ئەم ئاژاوەیە کە پەیوەستە بە بەڵێنی ترامپ بۆ دەرکردنی بەربڵاوی کۆچبەرانی نایاسایی لە خاکی ئەمریکا، کاتێک لە ڕاپۆرتی دەستگیریی ڕۆژانەی 2 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە لایەن ئیدارەی گومرۆک و کۆچبەریی ئەمریکا ڕەنگی دایەوە، بووە هۆی تووڕەبوون و هەڵچوونی خەڵکی ناڕازیی بەو بڕیارە و خۆپیساندەران لە هاوخەمی لەگەڵ کۆچبەرانی دەستگیرکراوە لە زنجیرە هێرشێکی بەربڵاودا لە شاری لۆسئانجلێس بە ئاڵای مەکزیک و وڵاتانی تر ڕژانە سەر شەقام.
تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییەکان و پەلاماردانی ناڕازییان بۆ سەر ناوەندی و داراییە گشتییەکان، دۆخەکەی لە پێنج ڕۆژی رابردووەوە بە ئاراستەی توندئاژۆییدا برد و بەو پێیە، وەک شارەوانی لوسئانجلێس دەڵێ، دەوڵەت بە ناچار ڕێوشوێنی توندی ئەمنیی لە ناوچەیەک بە ڕووبەری 2.5 کیلۆمەتری دووجا و لە ماوەی کاتژمێری 20 تا 6ی بەیانی لەو شارەدا گرتۆتە بەر. کەچی وەک ڕۆیتێرز دەڵێ، بەوەشەوە ناڕازییان هێشتاش لە شەقامەکاندا ماونەتەوە و دروشمی "ناڕەزایەتیی ئاشتیخوازانە" هەڵدەدەن.
Your Comment