AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٩ ١٥:٤٨

پاگەندەی نوێی گڕووسی دژی پلانی ئەتۆمی ئێران

پاگەندەی نوێی گڕووسی دژی پلانی ئەتۆمی ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوەی جیهانیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند:پاگەندەی نوێی دژی پلانی ئەتۆمی ئێران ڕاگەیاند و دەڵێت کێشەی پادمانی لە پلانی ئەتۆمی ئێراندا هێشتا چارەسەر نەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی شۆرای حوکامی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و نووسی: لە چەند مانگی ڕابردوودا، بە چڕی لەگەڵ ئێران و ئەمریکا کارم کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە دانوستانەکانیان.

گرۆسی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆڵێکی جەوهەری دەگێڕێت لە پشتڕاستکردنەوەی هەر ڕێککەوتنێکی نوێ و بانگەشەی ئەوەی کرد کە "ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری (لەگەڵ ئێران) ، بەڵام کێشەی پادمانی پلانی ئەتۆمی ئێران بە چارەسەرنەکراوی هەر ماون. ئێران دەبێت دەستبەجێ وەڵامی تەکنیکی جێ بڕوا پێشکەش بکات بۆ ڕوونکردنەوەی کەرەستە و چالاکییە ئەتۆمییە ڕانەگەیەندراوەکانی خۆی".

News ID 55342

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha