AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٥ ١٨:٠٣

شرۆڤەکارێکی سیاسی: پەکەکە هەڵوەشاوە بەڵام لەناو نەچوو

شرۆڤەکارێکی سیاسی: پەکەکە هەڵوەشاوە بەڵام لەناو نەچوو

ئێلیزا مارکۆس، شرۆڤەکاری ناسراوەی پرسی کورد، لەبارەی هەڵوەشانەوەی پەکەکە ڕایگەیاند: کۆتایی ڕەوتی چەکدارانە بە مانای کۆتایی پێگەی پەکەکە نییە و ڕۆڵی ئۆجەلان لە داهاتووی پرسی کورددا هێشتاش گرنگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێلیزا مارکۆس شرۆڤەکاری پرسی کورد و نووسەری کتێبی "خوێن و باوەڕ" لە کاردانەوە بە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوازدەهەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسکدا نووسی: پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام لەناو نەچووە. ڕۆڵی ئەو گرووپە لە ئێستادا پێداچوونەوە بە خۆیدا وەک بزووتنەوەیەکی سیاسییە.

وتیشی: تا کاتێک ئۆجەلان زیندووە، هەوڵ دەدا لە بواری داهاتووی کوردەکاندا کاریگەر بێت و ئاراستەی نوێیان بۆ پێک بێنێت.

News ID 55294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha