بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس ڕاپۆرتی داکە لە درێژەی هەوڵەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و چوون بەرەو ئاشتی نەتەوەیی لە سووریا، دەوڵەتی ناوەندی لە دیمەشق و هێزەکانی هەسەدە ، هەنگاوێکی گرینگیان لە ڕێگای دروست کردنی متمانە هەڵگرتووە. گۆڕینەوەی زیاتر لە 400 زیندانی لە نێوان دوولایەنەکە لە شاری حەلەب، نیشانەی ورەی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیخوازانە و بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییە، لەوانە ئاگربڕ و تێکەڵ کردنی هێزەکان، لێک دەدرێتەوە. ئەو هەوڵە یەکێک لە بەرچاوترین نیشانەکانی نزیکی سیاسی نێوان دوەڵەتی سووریا و هێزە کوردییەکان لە کاتی دەسپێکی قەیرانی 13 ساڵەی ئەو وڵاتەیە.
جێگری قایمەقامی پارێزگای حەلەب ڕایگەیاند کە بە گشتی 470 زیندانی لەلایەن دوولایەنەکەوەی ئازاد کراوە و ئەگەر زیندانیەکی زیاتر لە دوولایەنەکەوە مابێتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئازاد دەبن.

دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ، ڕۆژی دووشەممە زیاتر لە 400 زیندانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک کە لە سەرەتاکانی ئەمساڵ لە نیوان دوولایەنە بەدەست هاتبوو، لە شاری حەلەب گۆڕیەوە.
News ID 55269
Your Comment