بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا کە ئاکسیۆس ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پیتاندنی ٣٪ لەسەر خاکی ئێران، دۆناڵد ترامپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نییە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بە ناوی "ڕاستی کۆمەڵایەتی" پاگەندەی کردووە و نووسیویەتی: لە ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ تاران، هیچ مۆڵەتێک بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نادرێت.
ترامپ جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بانگەشەی کرد: دەبوو واژۆی ئۆتۆماتیکی، ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر پیتاندن لە ئێران بوەستێنێت.
ناوبراو لە درێژەی هەڵوێستی دژبەیەکانەی کاربەدەستانی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی پیتاندنی ئێران، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە یەکلایی بکرێتەوە کە حکومەتەکەی دەیەوێت، هیچ ئاستێکی پیتاندن لە ئێراندا قبووڵ ناکرێت.
ئەم لێدوانە نوێیەی ترامپ لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو کەناڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاند، دواجار ئەمریکا خۆی ڕادەستی مافی ئێران کرد بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم لەسەر خاکی ئەو وڵاتە.
Your Comment